تەکنەلۆژیا

چەترێک پێش بارانبارین ئاگادارت دەکاتەوە



لە ھەواڵێکی سەرنجراکێشدا بەرھەمھێنانی چەترێکی ھۆشمەند ئاشکرا کراوە کە ١٥خولەک پێش بارانبارین ئاگادارت دەکاتەوە، ئەو چەترە ناوی allerbmoO ـەو لەلایەن کۆمپانیایەکی ئەوروپییەوە دروستکراوە و نرخی تەنھا ٣٣ دۆلارە، دەبەسترێت بە مۆبایلی زیرەکەوە بەوپێیەی چەند ھەستەوەرییەکی بۆ دروستکراوە و لەڕێگەی ئەپڵیکەیشنی تایبەتەوە لەسەر مۆبایلەکان دادەبەزێنرێت، بەرنامەکەش توانای ئەوەی ھەیە کە گەرما و سەرما و تیشکی ھەتاو ھەست پێبکەن و دوای شیکردنەوەی زانیارییەکانی کەشوھەوا پێش ٥١ خولەک بە زەنگێک خاوەنی مۆبایلەکە لەکاتی بارانبارین یان بەفربارین ئاگاداردەکاتەوە، تایبەتمەندییەکی تری ئەم چەترە ئەوەیە کە ئەگەر خاوەنەکەی لە شوێنێک لەبیری بکات بەھەمان شێوە ئاگاداری دەکاتەوە.



5 مانگ پێشتر - Jul 5 2018 1:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر