تەکنەلۆژیا

ئۆتۆمبێلی کارەبایی ئەمساڵ دەخرێتە بازاڕەکانی جیھانەوە



کۆمپانیای (ھیۆندای) کۆری لەپلانیدایە بەر لەکۆتایی ئەمساڵ دووەم ئۆتۆمبێلی کارەبایی خۆی بخاتە بازاڕەکانی جیھانەوە.
لەو چوارچێوەیەشدا چەند زانیارییەکی نوێی لەبارەی تایبەتمەندییەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە خستوەتە ڕوو کە بە (ھیۆندای کۆنا ئیلیکتریک) ناودەبرێت.
 ئۆتۆمبێلە کارەباییپە نوێیەکەی (ھیۆندای) بە دوو مۆدێلی جیاجیا فەراھەم دەکرێت کە مەودای رۆیشتنیان جیاوازە، بەو پێیەی یەکێکیان توانای بڕینی ٢٩٠ کیلۆمەتری دەبێت و ئەوەی دووەمیان دەتوانێت مەودای ٤٧٠ کیلۆمەتر ببڕێت دوای ھەر بارگاویکردنەوەیەکدا.
ئۆتۆمبێلی (کۆنا ئیلیکتریک) لەسەر شێوەی (ئێس یوو ڤی) دیزاین کراوە و توانای بزوێنەرەکەی بەھێزترە لە(ھیۆندای ئایۆنیک) بەجۆرێک خێراییەکەی بەکەمتر لە(٧ چرکە) لەسفرەوە دەگەیەنێتە ١٠٠ کیلۆمەتر لەسەعاتێکدا.
بارگاویکردنەوەی باتری ئۆتۆمبێلە کارەباییەکە بەتەواوی لەڕێی تەزووی (AC)یەوە نزیکەی ٦ سەعات دەخایەنێت، بەڵام لەکاتی بەکارھێنانی تەزووی (DC) ئەوا لە ٥٤ خولەکدا رێژەی لەسەدا ھەشتای باترییەکەی بارگاوی دەبێتەوە.
بەوتەی کۆمپانیای (ھیوندای) ئۆتۆمبێلی (کۆنا ئیلیکتریک) بەر لەکۆتایی ئەمساڵ لەکۆریای باشور و ئەوروپا فەراھەم دەکرێت.



3 هەفتە پێشتر - Jun 25 2018 1:43PM
Print Friendly and PDF
زیاتر