تەندروستی

لەدوایین رۆژەکانی رەمەزاندا بەمانە گەدەت پاک بکەرەوە



شارەزایانی بواری خۆراکی بەگرنگییەوە باس لەگرتنەبەری سستمی خۆراکی دەکەن بۆ رزگاربونی لەش لەژەھر ئەمەش لەدوایین رۆژەکانی مانگی پیرۆزی رەمەزاندا پێویستە بگیرێتە بەر.

بەپێی زانیارییەکانی سایتی بۆلد سکای، ٩ جۆری خۆراکی ھەن کەلەش لەو گرفت و ژەھرانە رزگار دەکەن: 
١. سندی: کوپێک ئاوی سندی بخۆرەوە لەگەڵ بەربانگدا، ئەمەش کۆئەندامی ھەرس و سوری خوێن و جگەر پاک دەکاتەوە چونکە دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسان و ڤیتامین سی.
٢. سپێناخ: ئەمەش زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەنیمیا و بەھێزکردنی بەرگری و میتابۆلیزم و ئێسک، لەش وەک گسک پاک دەکاتەوە لەژەھر.
٣. پرتەقاڵ: ھەوڵ بدە لەگەڵ بەربانگدا پرتەقاڵێک یان کوپێک ئاوی پرتەقاڵ بخۆیتەوە چونکە بەرگری زیاتر دەکات و ژەھر دەردەکات.
٤. سیر: زۆر بەسوودە بەھۆی بونی پێکھاتەی ئەلیسینەوە کەژەھرەکان پاک دەکاتەوە.
٥. برۆکلی: ئەمەش دەوڵەمەندە بەدژە ئۆکسان و لەبەربانگدا بیخۆ
٦. چای سەوز : دوای بەربانگ بەچەند دەقیقەیەک چایەکی سەوز بخۆرەوە بۆ باشترکردنی میتابۆلیزم و پاراستنی کێشی لەش.
٧. تۆوی گوڵەبەرۆژە: ئەمەش زۆر گرنگە و لەش پاک دەکاتەوە.
٨. ئەڤۆکادۆ: دەوڵەمەندە بەرەگەزە خۆراکییەکان بەتایبەت ئۆمیگا ٣ کەلەش پاک دەکاتەوە لەژەھر.
٩. زەردەچەوە: ئەمەش دژە میکرۆبە و باشترە بەفرێشی بخورێت یان بخرێتە نێو ژەمە خۆراکییەکانتەوە.



5 ڕۆژ پێشتر - Jun 12 2018 1:04PM
Print Friendly and PDF
زیاتر