هەمەڕەنگ

بڕوا بەیەکەم بینینی خۆشەویستی مەکە



توێژینەوەیەکی ئەوروپی کەبەم دواییانە لەلایەن ژمارەیەک لەزانایانی بواری پزیشکی دەرونی ئەنجامدراوە دەریخستوە کەخۆشەویستی لەیەکەم ساتی بینینەوە بونی نیە.

توێژەران رایانگەیاندووە سەرسامبون بەکەسێک لەیەکەم بینیندا تەنیا بابەتێکی سێکسییە. 
بەپێی زانیارییەکانی وێبسایتی (لایف ساینس)، پزیشکان روونیانکردۆتەوە کەئامارەکان دەریانخستوە کەخۆشەویستیی لەیەکەم بینینەوە توشی ١ لەنێو ٣ پیاو دەبێت.
ھەستکردن بەخۆشەویستی کەسی بەرامبەر لەیەکەم جارەوە تەنیا خۆ خەڵەتاندنی کەسەکانە کەھەست و سۆزێکیان ھەیە بۆ ئەوی تر.
توێژینەوەکە لەسەر ٤٠٠ کەس ئەنجامدراوە بۆ زانینی ئاستی سەرنجراکێشی و سەرسام بون بەیەکتر لەیەکەم ساتی بینینەوە .



2 مانگ پێشتر - Jun 11 2018 1:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر