تەندروستی

وێنەو زانیاری.. ئامادەی ئەندامانی جەستەی منداڵەکەت ببەخشیت


منداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ ھۆشی بەبەردا دێتەوە، دوای ئەوەی دایک و باوکی بڕیاری بەخشینی ئەندامانی جەستەی دەدەن.

ترینتون ماکینلی تەمەن ١٣ ساڵ، دوای ڕوداوێکی مەترسیدار، دەبرێتە نەخۆشخانە، ناوبراو پێش چەند مانگێک عارەبانەیەکی بچووک دەکەوێت بەسەریداو لە ٧ شوێنەوە ئێسکی سەری دەشکێت.

لەوبارەیەوە ماکینلی دەڵێت: عارەبانەکە کەوت بەسەرمداو دوای ئەوە ھیچ شتێکم بیرنایەت.

پزیشکەکان بەدایک و باوکی ئە منداڵەیان ڕاگەیاندبوو کە، کوڕەکەیان دوای دەرچوونی لە نەخۆشخانە ھەرگیز نابێتەوە بەکەسێکی سروشتی. 

جینیفر ریندل دایکی ئەو منداڵە دەڵێت: کوڕەکەم بۆماوەی ١٥ خولەک مرد، پێیان وتم کوڕەکەت ھەرگیز وەک خۆی لێنایەتەوە.

دوای ماوەیەک لە ڕوداوەکە، دایک و باوکی ئەم منداڵە، بڕیار دەدەن ئەندامە بەسودەکانی جەستەی کوڕەکەیان ببەخشن بە ٥ منداڵی تر کە پێویستیان بەچاندنی ئەندامی تازەی جەستە ھەبوو.

دایکەکە وتی: بینیمان ئەو ٥ منداڵە پێویستی زۆریان بەئەندامی تازەی جەستە ھەیە، ھەروەھا ئەندامانی جەستەی منداڵەکەی ئێمەش بەردەوام بەرەو خراپی دەچوو، ھەربۆیە بڕیارماندا ئەندامانی جەستەی ببەخشین.

ڕۆژێک پێش ئەوەی پزیشکەکان ئامێرە تەندروستییەکان لە جەستەی ئەو منداڵە بکەنەوە، نیشانەکانی چالاکی مێشک و جوڵە بەدیکرا، بەبێ یارمەتی دەستیکردەوە بەھەناسەدان.

لە کۆتاییەکانی مانگی ٣ دا ئەو منداڵە بەخەبەر دێتەوەو یەکەم وشە بەکاردەھێنێت.

ئەم منداڵە، ڕێگایەکی درێژی لەبەردەمە بۆ چاکبوونەوە، ئەو ئازاری مێشک و ئەندامانی تری جەستەی ھەیە، پێویستی بە ٣ نەشتەرگەری تر ھەیە بۆ مێشک و ئێسکە پەیکەر.

ھەر لەوبارەیەوە ئەو منداڵە لە تویتەر نوسیویەتی: "پێموایە من چووم بۆ بەھەشت و گەڕامەوە بۆ ژیان، ھیچ شیکردنەوەیەک نیە تەنھا خودا یارمەتیدەرم بوو، تەنانەت پزیشکەکانیش ھەمان شتیان پێ وتم".
 



5 مانگ پێشتر - May 17 2018 10:51AM
Print Friendly and PDF
زیاتر