تەندروستی

زانیاری.. پیاوێک بەخوێنە دەگمەنەکەی ژیانی ملیۆنان منداڵ ڕزگار دەکات


ھاووڵاتییەکی ئوسترالی بەناوی جیمس ھاریسۆن، خوێنەکەی پێکھاتەیەکی دەگمەن و بەرگری تێدایە کە بەکاردەھێندرێت بۆ چارەسەری پزیشکی و یارمەتیدەر بووە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی زیاتر لە ٢ ملیۆن منداڵ، کە لە ڕێی دەرزییەوە دایکەکان چارەسەرەکەیان وەرگرتووە.

ھاریسۆن تەمەن ٨١ ساڵ، کاتێک منداڵ بووە، نەشتەرگەرییەکی ئەنجامداوە، بەھۆیەوە پێویستی بەخوێنێکی زۆر بووە، دوای چاکبوونەوەی بڕیاریدا ئەو چاکەیە بداتەوەو لەماوەی ٦٠ ساڵی ڕابردوودا بەردەوام خوێنی بەخشیوە.

لە ١١ی ئەم مانگەدا ھاریسۆن بۆ کۆتا جار خوێنی بەخشی، بەمەش توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات و بۆجاری ١١٧٣ خوێن ببەخشێت.

لەوبارەیەوە ڕێکخراوی خاچی سووری ئوسترالی ئاماژەی بەوەدا کە، ئەو بۆشاییەی کە ھاریسۆن جێیدەھێڵێت، ھەرگیز پڕناکرێتەوە، بەو پێیەی ١٧%ی ژنانی دووگیان لە ئوسترالیا پێویستیان بەدەرزی "Anti-D" ھەیە، بۆ ئەوەی کۆرپەکان بەتەندروستییەکی باشەوە لەدایک بن، بەتایبەت لە ئوسترالیا تەنھا ١٦٠ کەس ھەیە کە خوێنەکەیان ئەو تایبەتمەندییەی ھەیە.


3 مانگ پێشتر - May 16 2018 7:56PM
Print Friendly and PDF
زیاتر