هەمەڕەنگ

وێنەو زانیاری.. گوندی قەزەمەکان


"Makhunik" ناوی گوندێکی دوردەستی ناوچەی خوراسانی باشووری ئێران نزیک سنورەکانی ئەفغانستانە.

ئەم گوندە بەدرێژایی مێژوو کەسانێک تیایدا ژیاون کە باڵایان کورت بووە، نزیکەی ٧٠% بۆ ٨٠%ی خانووەکانی ئەو گوندە بچوکن، ھەندێکیان بەرزی سەقفی خانووەکە ١٤٠ سم.

ھاوسەرگیری نێوان کەسە نزیکەکان و خراپی جۆری خواردن و وشکەساڵی و نەبوونی ئاو لەو ھۆکارانەن کە وایکردووە دانیشتوانی ئەم گوندە کورتەباڵا بن.

دانیشتوانی ئەم گوندە بۆ سەدان ساڵ و چەندین پشت دوور لە شاریستانی و ژیانێکی قورسیان بەڕێکردووە، ئەویش بەھۆی سروشتی ناوچەکەیان کە وشک و بێ ئاو بووە، بۆ خواردن پشتیان بەخواردنی گەنم و کەشک بەستبوو.

لە ناوەڕاستی سەدەی بیست ئەم ناوچەیە تاڕادەیەک بەڕووی شارستانی دا کرایەوەو ڕێگای ھاتوچۆی بۆ کرایەوەو چەندین جۆر خواردنی وەک گۆشت و برنج ڕووی لەم شوێنە کردو منداڵەکیانیان تەندروستترن، بەڵام ھێشتا ژیان لەو شوێنە ھەر قورسە، بەھۆی بەردەوامی وشکەساڵی. 


هەفتە پێشتر - May 16 2018 6:41PM
Print Friendly and PDF
زیاتر