تەکنەلۆژیا

پەرەپێدانی سیستمێکی رۆبۆتی بۆ کۆگاکان توانای ناسینەوە و جیاکردنەوەی کەلوپەلەکانی ھەیە


تیمێک لەئەندازیارانی پەیمانگەی تەکنەلۆژی MITی ئەمریکی سیستمێکی رۆبۆتی نوێیان بۆ کۆگاکان دیزاین کردوە کە نەک تەنیا توانای ھەڵگرتنی کەلوپەلی ھەیە بەڵکو دەتوانێت جۆری کەلوپەلەکە بناسێتەوە و بەشێوەیەکی رێک و پێک جیایان بکاتەوە و رێکیان بخات.
سیستمە رۆبۆتییەکەی MIT قۆڵێکی رۆبۆتی لەخۆگرتوە کە بەیارمەتی ژمارەیەک کامێرا و سۆفتوێرێکی کۆمپیوتەری دەتوانێت جۆری ئەو کەلوپەلە بناسێتەوە کە ھەڵی دەگرێت و دواتر لەیەکتریان جیابکاتەوە.
قۆڵە رۆبۆتییەکە لەڕێی کامێراکانەوە وێنەی کەلوپەلەکە لەچەند گۆشەیەکی جیاوە تۆمار دەکات و دواتر بەپشت بەستن بەئەرشیفی داتاکان بەراوردکاری بۆ دەکات و دوای ناسینەوەی دەیخاتە ئەو شوێنەی کە بۆی دیاری کراوە.
ئەم سیستمە رۆبۆتییە وێڕای بەکارھێنانی لەکۆگاکاندا دەکرێت سوودی لێ وەربگیرێت بۆ پاککردنەوە و لابردنی دارو بەردە روخاوەکان لەشوێنە کارەساتبارەکاندا.


5 مانگ پێشتر - May 16 2018 2:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر