تەکنەلۆژیا

سمارتفۆنی Xiaomi Mi 7 لەمانگی حوزەیرانی ئەمساڵ ئاشکرا دەکرێت


کۆمپانیای شاومی چینی ئامادەکاری دەکات بۆ خستنەڕووی یەکێک لەبەھێزترین سمارتفۆنە نوێیەکانی لەمساڵدا کە بریتیە لە Xiaomi Mi 7.
ھەرچەندە ھێشتا وادەی ئاشکراکردنەکەی بەرەسمی دەستنیشان نەکراوە بەڵام دەنگۆکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سمارتفۆنەکە لەمانگی حوزەیرانی داھاتوو دەخرێتە ڕوو.
سمارتفۆنی Xiaomi Mi 7 تایبەتمەندی ئاستبەرزی دەبێت لەوانە پرۆسێسەری ھەشت ناوەکیی جۆری کواڵکۆم سناپدراگن 845.    
سەبارەت بەشاشەی سمارتفۆنەکە پێشینی دەکرێت قەبارەی 6 ئینچ بێت لەجۆری OLED.
جگە لەوەش ڕامی سمارتفۆنەکە بە دوو ڤێرژنی جیاجیا بەردەست دەکرێت کە 6 گێگابایت و 8 گێگابایت دەبێت.
ھاوکات چەند تایبەتمەندییەکی پەیوەندیدار بەتەکنەلۆژیای زیرەکیی دەستکردی بۆ زیاد دەکرێت.


3 مانگ پێشتر - May 15 2018 6:29PM
Print Friendly and PDF
زیاتر