تەندروستی

چی کاتێک پێویستە فڵچەی ددان شۆردن فڕی بدرێت


پزیشکانی پسپۆڕ جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە، بەکارھێنانی فڵچەی ددان شۆردن لە ٣ مانگ زیاتر، ھیچ سودێکی نابێت، بەڵکو کێشە بۆ دەم و ددان دروستدەکات.

فڵچەی ددانی کۆن ملیۆنان بەکتریا لەگەڵ خۆی ھەڵدەگرێت، کە ھۆکارە بۆ دەیان نەخۆشی، ھەربۆیە پێویستە ناوبەناو بکرێتە ناو کھول یان ئاوی گەرم بۆ ئەوەی پاک بێتەوە، ھەروەھا لە ھەموو حاڵەتێکدا نابێت لە ٣ مانگ زیاتر بەکاربھێندرێت.

نەخۆشی ھەوکردنی پوک یەکێک لە ھۆکارەکانی فڵچەی ددانی کۆنە، کە برین دروست دەکات و دەبێتە شوێنی کۆبوونەوەی بەکتریا، ئەگەر لەکاتی خۆیدا چارەسەر نەکرێت دەبێتەھۆی لەدەستدانی ددان.

ھەروەھا پێویستە فڵچەی ددان تا وشک نەبێتەوە، نەکرێتە شوێنی تایبەتی خۆی، چونکە بەتەڕی بۆگەن دەکات.

ئەگەر فڵچەی ددان لە حەمام جێھێلدراو لە ھەمان کاتدا تەوالێتیش بوو، پێویستە فڵچەکە جوان پاکبکرێتەوەو ھەرگیز لەو جۆرە شوێنەدا دانەنرێت.


8 مانگ پێشتر - Apr 16 2018 7:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر