هەمەڕەنگ

ئایا مۆنالیسا دەم بەخەندەیە؟


بەپێی نوێترین توێژینەوە لەبارەی خەندەی تابلۆی مۆنالیسا، دەرکەوتووە هەستکردن بە لێوە بەخەندەکەی دەکەوێتەوە سەر هەستی خۆت.

تابلۆی مۆنالیسا کە لەلایەن هونەرمەندی ئیتاڵی لیۆناردۆ داڤنشییەوە لە ساڵانی ١٥٠٣ بۆ ١٥٠٦ کێشراوە، بووەتە جێی سەرنجی هونەرمەندان و رەخنەگرانی بواری شێوەکاری و ئارەزوومەندانی تابلۆ و تەنانەت دەروونناسانیش هەوڵیانداوە لە بواری خۆیاندا شیکاری بۆ ئەو هەستە بکەن کە خۆی لە پشتی ئەو زەردەخەنەیەوە حەشارداوە.

یەکێك لەو توێژینەوانە کە لە ساڵی ٢٠٠٥دا لەلایەن توێژەرانی زانکۆی ئەمستەردامەوە ئەنجامدراوە، ئاشکرایانکردبوو کە رووخساری مۆنالیسا لە ٪٨٣ی دڵخۆشە، لە ٪٩ی قێزی لە شتێك هاتووەتەوە، لە ٪٦یشی ترساوە و لە ٪٢شی هەستێکی ئاوێتەیە لە تووڕەیی و دڵخۆشی، ئەمەش لە ڕێگەی ئەوەی رووخساری تابلۆکە خرابووە ژێر ئامێرێک بۆ ناسینەوەی هەستەکانی مرۆڤ کە بە (emotion-recognition software) ناسراوە.

بەڵام لە نوێترین توێژینەوەدا کە لەلایەن زانکۆی کالیفۆرنیاوە کراوە لە سانفرانسیسکۆ، ئاشکرایانکردووە کە بینینی خەندەکەی روخساری مۆنالیسا پەیوەندیی بە هەستی خۆتەوە هەیە کە لەوکاتەی تەماشای تابلۆکە دەکەیت، بە واتایەکی تر، بینەر هەستەکانی خۆی دەبەخشێت بە روخساری مۆنالیسا.

دەستەی توێژەرەوان پێیانوایە، کاتێك رووبەرووی روخسارێکی نوێ دەبینەوە، ئێمە لە ڕێی هەستەکانی ئێستامانەوە بڕیار لەسەر هەستی بەرامبەرەکەمان دەدەین، ئەگەر بینەر دڵخۆشبێت، یان غەمبار، زیاتر کاریگەریی لەسەر بڕیاری بینەر دادەنێن.





هەفتە پێشتر - Apr 16 2018 4:49PM
Print Friendly and PDF
زیاتر