تەندروستی

توێژینەوەیەک مەترسییەکانی بەکارھێنانی مۆبایل پێش نوستن دەخاتەڕوو


توێژەران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو کەسانەی تا درەنگانی شەو ناخەون، بەیانیان بەقورسی لە خەو ھەڵدەسن، ئەم جۆرە کەسانە مەترسی مردنی پێشوەختەیان لەسەرە بەبەراورد بەو کەسانەی کە شەوان زوو دەخەون و بەیانیان لەگەڵ خۆرھەڵاتن دا ھەڵدەسن.

توێژینەوەکە لە بەریتانیا ئەنجامدراوەو ٤٣٠ ھەزار کەس بەشداریان کردووە، دەرکەوتووە ئەو کەسانەی تەندروست دەژین بەرێژەیی ٦ ساڵ تەمەنیان زیاترە لەو کەسانەی کە تا درەنگانی شەو ناخەون.

توێژینەوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە، ئەو کەسانەی پێش نوستن تا درەنگانی شەو سەیری مۆبایل دەکەن و دواتر دەخەون، بەیانیان درەنگ لە خەو ھەڵدەسن یان بەقورسی ھەڵدەسن، ئەم جۆرە کەسانە زوو روبەرووی کێشەی تەندروستی دەبنەوە.



5 مانگ پێشتر - Apr 15 2018 7:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر