تەکنەلۆژیا

ئسستمێکی نوێ بۆ رزگارکردنی شۆفێران لەکاتی رووداوی ھاتوچۆدا



کۆمیسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند کەوڵاتەکانی دەستیان کردوە بەبەکارھێنانی سستمێکی تایبەتی پەیوەندی بەھاناوەچوون کەبە (e-Call) ناسراوە. 

لەوبارەیەوە دەستەی پیشەسازی لەیەکێتی ئەوروپا رایگەیاندوە کەکۆمپانیاکانی بواری ئۆتۆمبیل لەئەوروپا دەستیان کردوە بەدانانی سستمە نوێیەکە لەو ئۆتۆمبیلانەدا کەلەکۆتایی مانگی ئازاری رابردوودا دروست کراون، ئەمەش پێویستی بەوەبەرھێنانێکی تایبەت ھەبوە لەو بوارەدا.
بەھۆی تەکنیکە تایبەتەکانەوە کەلەسەر ئەم ئۆتۆمبیلە جێگیردەکرێت، سستمی (ئی کۆڵ) دەتوانێ لەکاتی رووداوەکانی ھاتوچۆدا، پەیوەندیی بکات بەخزمەتگوزاری فریاگوزاری و ئۆتۆمبیلی بەھاناوەچوونەوە، ئەمەش لەرێی ناردنی داتاکانی ئۆتۆمبیلەکە لەرێی مانگە دەستکردەکانەوە. 
ئەوروپا دانانی ئەم سستمە بەگرنگ دەزانێت و پێی وایە کاریگەرییە کارەساتبارەکانی روداوەکانی ھاتوچۆ و ژمارەی قوربانییانی کەمتر دەکاتەوە. 



3 مانگ پێشتر - Apr 13 2018 11:43AM
Print Friendly and PDF
زیاتر