تەندروستی

مانەوەی بۆیە بەنینۆکەوە مەترسیدارە


ئەگەر یەکێکیت لەو خانمانەی ئارەزوو دەکەیت بۆیە لە نینۆکەکانت بدەیت بۆ ئەوەی دەست و پەنجەت جوان دەربکەوێت ئەوە ئەم بابەتە بۆت گرنگ دەبێت.
توێژینەوەیەکی نوێ لە زانکۆی "ستانفۆرد" ئەنجامدرا بە ھاوکاری پەیمانگای خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرەنجە لە کالیفۆرنیا بۆ دەرخستنی زیانەکانی بەکارھێنانی بۆیەی نینۆک.
ئەنجامەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە لەناو زۆرینەی جۆرەکانی بۆیەی نینۆکدا پێکھاتەی ژەھراوی ھەیە و ھۆکارە بۆ توشبوون بە شێرپەنجە.
لەناو زۆرینەی جۆرەکانی بۆیەیی نینۆکدا پێکھاتەی تۆلۆین ھەیە و ئەمەش کاردانەوەی خراپی دەبێت لەسەر دەمارە خانەکان و ئەو کەسانەی کێشەی ھەستیاری پێستیان ھەیە ئەگەری دەرکەوتنی ھەستیاری بەھۆی بەکارھێنانی بۆیەیەی نینۆکەوە زیاتر دەبێت لەسەر پێستیان.
بۆیەکردنی ڕۆژانە جگە لەوەی زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت لە ھەمان کاتدا ڕەنگی نینۆک زەرد دەکات، بۆ زانینی زیانەکانی بۆیەی نینیۆک چەند توێژەرەوەیەک لێکۆڵینەوەیان لەسەر کردوە و ئەوەیا ئاشکرا کردوە لە کۆی ١٠ جۆر بۆیەی نینۆک ٨ جۆریان پێکھاتەی کیمیاوی مەترسیداریان تیادایە و ئەم ژەھرانەش لەناو لەشی مرۆڤدا دەنیشێت.
ئەنجامەکان ئەوەیان ئاشکرا کردوە %١٠٠ ھەموو جۆرەکانی بۆیەی نینۆک دوای مانەوەی ١٠ کاتژمێر بە نینۆکەوە فۆسفاتەکەی ناوی دەنیشێت وەک ژەھر لە جەستەدا و لە کۆی ١٠ جۆر بۆیەی نینۆکی جیاواز ٨ جۆریان ئەم پێکھاتە مەترسیدارەیان تیادایە و لەسەر لۆگۆی پێکھاتەکانی بۆیەکە ئاماژە بۆ ئەمە نەکراوە.



9 مانگ پێشتر - Mar 14 2018 4:53PM
Print Friendly and PDF
زیاتر