تەندروستی

ئاگاداری پاککەرەوەی ناوماڵبن زیانبەخشن


توێژینەوەیەکی نێودەوڵەتی نوێ دەریخستوە کەئەو خانمانەی بەشێوەیەکی رۆژانە پاکەرەوەکان بەکاردەھێنن لەکاروباری ناوماڵدا، رووبەرووی گرفتی تێکچونی سییەکانیان دەبنەوە لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا.
لەوبارەیەوە (دکتۆر ئۆیستن سڤانس) لەزانکۆی (بێرگن) لەنەرویژ رایگەیاند رۆژانە و ھەفتانە ماڵەکانمان پاک دەکەینەوە بۆیە گرنگە ئاگاداربین لەبارەی ئەو پاکەرەوانەی بەکاریان دەھێنین، وتیشی ئەو خانمانەی لانیکەم ھەفتەی جارێک پاکەرەوەکان بەکاردەھێنن، زیاتر رووبەرووی گرفتەکانی زیانگەیاندن دەبنەوە بەسییەکانیان، ئەمەش مانای ئەوە نیە کەنابێ بەکاریان بھێنین بەڵکو بزانین چ جۆرە پاکەرەوەیەک بەکاردەھێنین. 
توێژینەوەکە لەسەر ٦٢٠٠ کەس کراوە و ماوەی ٢٠ ساڵ بەردەوام بووە دەرکەوتووە ئەو ژنانەی کەپاکەرەوەکان بەکارناھێنن تەندروستیی سییەکانیان باشترە لەوانەی بەکاری دەھێنن، ھاوکات دەستەی ئەمریکی بۆ سییەکان رایگەیاندووە ئەم گرفتانەی تێکچونی سییەکان لەدوای تەمەنی (٣٥ ساڵی) بەرەبەرە سەرھەڵ دەدات. دەریشکەوتوە ئەو خانمانەی کەھەفتەی جارێک پاکەرەوەی جۆری سپرا بەکاردەھێنن، خێراتر رووبەرووی گرفتی سیەکانیان دەبنەوە.
توێژەرانی نەرویژ ئەوەیان سەلماندووە کەکاریگەریی بەکارھێنانی پاکەرەوەکان ھێندەی کێشانی پاکەتێک جگەرە دەبێت بۆ ماوەی ٢٠ ساڵ.


7 مانگ پێشتر - Mar 12 2018 8:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر