تەندروستی

ئەگەر لەو کەسانەیت بەدەست لاوازی کێشتەوە دەناڵێنیت ئەوا بەیەکێک لەم گیراوانە کێشت زیاد بکە


زۆر کەس گیرۆدەی لاوازیە کە ھەندێک کات دووچاری شەرم و قەلەقی دەکات، بەم ھۆیەشەوە پەنا بۆ زۆر ڕێگا دەبرێت بۆ ڕزگاربوون لێی،لێرەدا ئاماژە بە سێ ڕێگای ئاسان دەکەین کە دەتواندرێت لە زیادکردنی کێش و دەستکەوتنی کێشێکی نموونەی سودی لێوەربگیرێت:

١-گیراوەی کونجی و مێوژ: دادەندرێت بە یەکێک لە باشترین ڕێگاکان بۆ زیادکردنی کێش،پێویستە بەم شێوەیە بەکاربھێندرێت:

١٦٠ گرام لە مێوژ لەگەڵ دوو کەوچک لە کونجی تێکەڵ بکە، پێویستە ڕۆژانە ئەم پێکھاتەیە دوو بۆ سێ جار بخورێت.

٢-چەرەس و ھەنگوین: تێکەڵکردنی چەرەس و ھەنگوین و خواردنی دوو بۆ سێ جار لە ڕۆژێکدا یەکێکی ترە لەو ڕێگایانەی کە دەتواندرێت لە زیادکردنی کێشدا سودی لێوەربگیرێت.

٣-چەرەس و شیر: دەتواندرێت بادام و فستق و بندەق بھاڕدرێت لە پاشاندا بکرێتە کوپێک لە شیرەوە سەرەڕای ئەوەی یارمەتیدەرە لە زیادبوونی کێشی مروڤ خۆراکی پێویستیش بۆ لەش دابین دەکات.


9 مانگ پێشتر - Mar 12 2018 3:00PM
Print Friendly and PDF
زیاتر