تەندروستی

بزانە خۆشتن لە بەیانیاندا باشترە یاخود لە شەواندا


ئەو کاتانەی مرۆڤ زیاتر خۆی تێدا دەشوات شەوان پێش نوستن یاخود بەیانیانی زووە.
ھەرچەند ڕێنمایەکان لەسەر باشی ئەو دووکاتە جۆراوجۆرن،بەڵام پزیشکانی پێست لە نیۆڕک ئەوەیان ئاشکراکرد خۆشتن لە شەواندا زۆر باشترە لە خۆشتن لە بەیانیاندا ھۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندۆتەوە ئەو عارەق و چەوری و مادانەی ھۆکاران بۆ توشکردنی مرۆڤ بە حەساسیەت لەش لە ڕۆژدا گرتویەتیە خۆی بە خۆشتن لە شەوانەدا لە مانە ھەمووی پاکدەبێتەوە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ خەوتن بە شێوەیەکی زۆر باش ھەروەھا درەوشاوەی و ڕەونەقیش بە پێست دەبەخشێت.

لەگەڵ ئەم سودانەی خۆشتن بە شەوان پزیشکان دان بە گرنگی و سودی خۆشتن لە بەیانیانیشدا دەنێن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن خۆشتن لە بەیانیاندا یارمەتیدەر دەبێت لە چالاکردنی مرۆڤ و ھەروەھا لەشێکی زیندوشی پێدەبەخشێت بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەمانەی کە باسکران پزیشکان خۆشتنی شەوانەیان لە خۆشتنی بەیانیان پێ گونجاوترە بە ڕێگایەکی زۆر باشی دادەنێن لە بەدەستھێنانی ئارامی و حەوانەوە لە دوای ڕۆژێکی پڕ لە ھیلاکی و ماندویەتی یارمەتیدەریش دەبێت لە نوێکردنەوەی پێستی مرۆڤدا.

 پزیشکی پێست و جوانکاری "Derek Chan" لە ئەمریکا پێی باشە مرۆڤ لە ڕۆژێکدا یەک جار خۆی بشوات ئەو ئاوەی کەبەکاریشی دەھێنێت شلەتێن بێت و گەرم نەبێت ئەم شێوازی خۆشتنەی بە ڕێگایەکی زۆر دروست بۆ مرۆڤ داناوە.


9 مانگ پێشتر - Mar 11 2018 2:50PM
Print Friendly and PDF
زیاتر