هەمەڕەنگ

گۆڵد فیشەکانیش ئەلکهول بەکاردەھێنن


ھەر بەتەنھا مرۆڤەکان لە کاتی ناخۆشیدا پەنا نابەنە بەر بەکارھێنانی ئەلکهول، دەرکەوتووە گۆڵد فیشەکانیش بۆ مەبەستی مانەوە لە ژیان ڕێژەیەکی لێ بەکاردەھێنن.
مانەوە و بەرگەگرتنی گۆڵد فیشەکان لەناو ئاوێکی بەستەڵەک و سارددا جێی سەرنجی زانایانی بایۆلۆجی بوو، کە چۆن ماسییەک دەتوانێت لەناو ئاوێکی سارد و بەستوو بمێنێتەوە، لەکاتێکدا مرۆڤەکان ناتوانن بۆ ماوەی چەند خولەکێک بەرگە بگرن بەھۆی سڕبوونی سووڕی خوێنیان.
گۆڵد فیشەکان کاتێک ھەست بە سەرما دەکەن جەستەیان "ethanol" بەرھەم دەھێنێت، کە پڕۆتینێکی بنچینەییە بۆ گۆڕینی " lactic acid" بۆ ئەلکهول، دروستکردنی ڕێژەکەشی لە ماسییەکەوە بۆ ماسییەکی تر دەگۆڕێت، کە لە ھەندێک ماسیدا ئەو رێژە کهولە ٥٠ ملیگرامە بۆ ھەر ١٠٠ میلیلیترێک، ئەم ڕێژەیەش بەسە بۆ ئەوەی کەسێک مەست بکات.


9 مانگ پێشتر - Mar 11 2018 9:18AM
Print Friendly and PDF
زیاتر