تەندروستی

لەبەر ئەم ھۆکارانە ئەو کەسانەی گروپی خوێنیان O پێیان دەوترێت تایبەتمەند


ئەو کەسانەی گروپی خوێنیان"O" تایبەتمەندی ئەوەیان تێدایە خوێن بدەن بە کەسانی دیکە بەڵام خۆیان ناتوانن خوێن لە ھیچ گروپێکی دیکە وەربگرن بە تەنھا گروپی خوێنەکەی خۆیان واتا "O" وەردەگرن،ئەمانەش چەند تایبەتمەندیەکی دیکەی ئەو کەسانەیە کە ھەڵگری خوێنی"O"ن:

١-خاوەنی تەندروستیەکی باشن بەراورد بەو کەسانەی گروپی خوێنیان"O" نیە،ئەو نەخۆشیانەش کە ھەڵگرانی گروپی خوێنی "O" زیاتر توشی دەبن ناڕێکی غودەی دەرەقی،نەخۆشیەکانی گەدە بەتایبەتیش برینی گەدە،کە زۆرجار دەبێتەھۆی قەتیسبوونی ئاو لەلەشدا و قەڵەوبوون بەڵام لە توانایاندایە ڕووبەڕووی ئەو نەخۆشیانە ببنەوە کە دووچاری دڵ و خوێنبەرەکان ھەروەھا شێرپەنجە بەتایبەتیش شێرپەنجەی پەنکریاس دەبێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەھێزی کۆئەندامی بەرگری لەم کەسانەدا.

٢-ھەڵگرانی خوێنی "O" خاوەنی کەسایەتی بەھێزن و گیانی لێکتێگەیشتنیشیان ھەیە،خاوەنی وزە و توانایەکی زۆرن بەجۆرێک ئەو ئامانجەی کە ھەوڵی بۆ دەدەن دەستبەرداری نابن ھەتا پێیدەگەن و ناھێڵن ئەو بەربەستانەی کە دێتە ڕێگایان ڕێگربێت لە ھێنانەدیان.

٣-چالاک و بەرھەمدارن ھەربۆیە سەرنجی کەسانی دەوروبەر بەلای خۆیاندا ڕادەکێشن،بەم ھۆیەشەوە ژاپۆنیەکان  ئەو کەسانەی ھەڵگری گروپی خوێنی "O" وا پێناسە دەکەن کەسانێکی ئاسایی نین تەنانەت ھەندێک چاوپێکەوتنی کار دەبەستنەوە بە گروپی خوێنی "O"،کارەکانیان بەجوانی ڕێک دەخەن و گیانی ھاوبەشی کارکردنیان ھەیە ،پابەندن بەو ئیشانەی کە پێیان دەدرێت.

٤-پێویستە خواردنی کھول و کافاین کەمبکەنەوە مەترسی لەسەر تەندروستیان دروست دەکات ،دەبێتەھۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئەدرینالین لە لەشیاندا بۆیە خاوەنی ئەم گروپە ئامۆژگاری دەکرێن بە وەرزشکردن لە ھەفتەیەکدا سێ بۆ چوار جار.

٥-بەھۆی لاوازی گەدەیانەوە پێویستە دوربکەنەوە لە زۆر بەکارھێنانی خواردنە دانەوێڵەیەکان و ئەو بەرھەمە سپیایانەی ھەرسیان گرانە ، پێویستە گۆشتی بێ چەوری بخۆن یاخود گرنگی بە خواردنی گۆشتی سپی یان میوە و سەوزە بدەن.


3 مانگ پێشتر - Mar 7 2018 2:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر