تەندروستی

پێنج هه‌نگاو بۆ ڕزگاربوون له‌ چه‌وری جگه‌ر


له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتن،شێوازی ژیانیش گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه‌ ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی دروست كردوه‌ و هۆكارێكیشن بۆ توشكردنی مرۆڤ به‌ زۆر نه‌خۆشی.

له‌ ئێستادا زیاتر په‌نا بۆ خواردنی خۆراكی  خێرا (fast food) ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ كالۆری و چه‌وری ده‌برێت و زیاتریش دورده‌كه‌وینه‌وه‌ له‌ خواردنی سه‌وزه‌ و خۆراكی ته‌ندروست كه‌  وزه‌ و كانزا و ڤیتامینه‌كان به‌ له‌ش ده‌به‌خشن.

ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ش له‌ ژیانی ڕۆژانه‌دا هۆكاران بۆ زیادبوونی كێشی له‌ش و نه‌خۆشی شه‌كره‌ چه‌نده‌ها نه‌خۆشی دیكه‌.

ئه‌م تێكچونه‌ له‌ شێوازی ژیاندا ده‌شبێته‌هۆی توشبوونى مرۆڤ به چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر.

جگه‌ر زۆر كار له‌ له‌شی مرۆڤدا ئه‌نجامده‌دات خوێن له‌ ژه‌هر پاكده‌كاته‌وه‌ و كرداری میتاپۆلیزم هه‌روه‌ها چه‌ور و شه‌كر ڕێكده‌خات،ڤیتامین A،D،E كۆده‌كاته‌وه‌ ، شه‌كر بۆ وزه‌ ده‌گۆڕێت به‌ڵام كاتێك چه‌وری زۆر له‌ جگه‌ردا كه‌ڵه‌كه‌ ده‌بێت به‌پێی پێویست ناتوانێت هه‌ستێت به‌ ئه‌نجامدانی كاره‌كانی ئه‌گه‌ر ئه‌م چه‌وریه‌ زۆر ببێت زیانی زۆر به‌ جگه‌ر ده‌گات.

-زۆری كات به‌هۆی نه‌خۆشی شه‌كره‌وه‌ چه‌وری جگه‌ر دروست ده‌بێت بۆیه‌ زۆر پێویسته‌ مرۆڤ له‌ خواردنی شه‌كر،شیرینی،هه‌نگوین و مره‌با دوربكه‌وینه‌وه‌ هه‌روه‌ها پێویسته‌ نیشاسته‌ به‌ ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند بخورێت و نانی سپی ناشبێت زیاده‌ڕه‌وی له‌ خواردنی برنج و مه‌عكه‌رۆنه‌ و په‌تاته‌  ته‌نانه‌ت دانه‌وێڵه‌شدا بكرێت .

-ده‌بێت ئاگاداری ئه‌و ڕێژه‌ میوه‌یه‌ش بیت كه‌ ده‌یانخۆیت میوه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ئۆكسان و ڕیشاڵه‌كان  ده‌بێته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ڵمژینی چه‌وری و شه‌كر به‌ڵام پێویسته‌ ئاگاداربین میوه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ شه‌كری تێدایه‌ "Fructose" ده‌گۆڕێت بۆ تریگلیسرید به‌مه‌ش مه‌ترسی چه‌وری جگه‌ر زیادده‌كات بۆیه‌ تایبه‌تمه‌ندانی بواری خۆراك ده‌ڵێن پێویسته‌ ڕۆژانه‌ له‌ دووجار زیاتر میوه‌ نه‌خرێت ، هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌رزی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ میوه‌ی وشكراو پێویسته‌ له‌ خواردنی دوربكه‌وینه‌وه‌.
 
-گرنگی دان به‌ خواردنی سه‌وزه‌،سه‌وزه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ دژه‌ ئۆكسان له‌ توانایدایه‌ به‌ره‌نگاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی "LDL" له‌ خوێندا بكات ،هه‌روه‌ها پێویسته‌ گرنگی به‌ خواردنی سیر و پیاز بدرێت.

-ئاماده‌كردنی خۆراك به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست به‌و جۆره‌ی دوربكه‌وینه‌وه‌ له‌ به‌كارهێنانی  كه‌ره‌ پێویسته‌ زه‌یت به‌كاربهێندرێت،بۆ خواردنه‌ سارده‌كانیش زه‌یتی زه‌یتون به‌كاربهێنه‌ هه‌روه‌ها خۆت به‌دوربگره‌ له‌ خواردنی خۆراكی سوره‌كراو و خواردنی گۆشتی چه‌ور.

-  ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ له‌ دابه‌زانی كێشی له‌ش و به‌هێزبوونی ماسولكه‌كان و هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵكردنی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێندا.

له‌كۆتایدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی چه‌وری جگه‌ر پێویسته‌ په‌یڕه‌وی خۆراكی ته‌ندروست بكرێت له‌ ڕێگای خواردنی سه‌وزه‌ ، نیشاسته‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی مام ناوه‌ند ، به‌كارهێنانی  چه‌وری به‌ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م له‌ خواردن و زۆر ئه‌نجامدانی وه‌رزش ڕۆژانه‌.

 

 


7 مانگ پێشتر - Mar 4 2018 2:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر