تەندروستی

پێنج نیشانه‌ ئاگادارت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ دووچاری كه‌می ڤیتامين D بوویت


هه‌وڵبده‌ ژه‌مه‌كانت به‌ هاوسه‌نگی و به‌ رێژه‌ی پێویست بیانخۆیت و گرنگی به‌ به‌كارهێنانی دژه‌ خۆریش بده‌یت پێش چونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ماڵ ئه‌مانه‌ ئه‌و ڕێنمایانه‌ن كه‌ پێویسته‌ ڕۆژانه‌ جێبه‌جێ بكرێن.

چونكه‌ كه‌می ڤیتامین "D" هۆكاره‌ بۆ توشووكردنی مرۆڤ به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن دوو ئه‌وه‌نده‌ و نیو له‌ كه‌سێكدا كه‌ گرفتی كه‌می ڤیتامین "D" نیه‌.

نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س له‌ جیهاندا به‌ده‌ست گرفتی كه‌می ڤیتامین "D" یه‌وه‌ ده‌ناڵێنن،ئه‌مانه‌ش ئه‌و نیشانانه‌ن ئه‌گادارت ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌وه‌ی دووچاری كه‌می ڤیتامین "D" بوویت:

1-ناجێگیری باری ده‌روونی: په‌یوه‌ندی هه‌یه‌ له‌ نێوان توشبوون به‌ خه‌مۆكی و كه‌می ڤیتامین"D" وه‌ تائێستاش نه‌تواندراوه‌ سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ و هۆكاره‌كه‌شی دیاریبكرێت ته‌نها ئه‌و ڕوونكردنه‌وه‌ی زانایان نه‌بێت كه‌ ده‌ڵێن ڤیتامین"D" په‌یوه‌ندی به‌ ناوه‌ندی مێشكه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌ندێك هۆڕمۆن دروستده‌كات كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ باری ده‌روونیه‌وه‌(میزاج) هه‌یه‌ وه‌ك سیرۆتۆنین.

2-هیلاكبوون به‌بێ هۆكار: هێزی ماسولكه‌كان په‌یوه‌سته‌ به‌ ڤیتامین "D"وه‌ ،توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ خواردنی ڤیتامین"D" به‌و شێوه‌ی كه‌ پێویستی له‌ش له‌ ڤیتامین"D" دابین بكات ده‌بێته‌هۆی به‌هێزبوونی ماسولكه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌ستی هیلاكی.
به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی هارڤارد خواردنی ته‌واوكه‌ری ڤیتامین"D" یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له‌ كۆنتڕۆڵكردنی ماسولكه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی كه‌وتن لای به‌ساڵاچوان ئه‌و كه‌سانه‌ش كه‌ ته‌مه‌نیان له‌سه‌ر و 60 ساڵیه‌وه‌یه‌ به‌ ڕێژه‌ی %20 ئه‌گه‌ری كه‌وتن تیایاندا كه‌مده‌كاته‌وه‌.
بۆیه‌ خواردنی ته‌واوكه‌ری ڤیتامین"D" بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ زاڵده‌بێت به‌سه‌ر لاوازی ماسولكه‌كان و چاره‌سه‌ریشی ده‌كات.

3- ئازاری درێژخایه‌ن: زۆرجار هۆكاری سه‌ره‌كی ئێسك نه‌رمبوون و ئازاری ئێسك و هه‌وكردنی جومگه‌كان كه‌می ڤیتامین"D"،كه‌میشی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی په‌یوه‌سته‌ به‌ ئازاری ماسولكه‌كان و جومگه‌ و ئێسقانه‌وه‌،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر زیاتر له‌ هه‌فته‌یه‌ك ئازاری ئێسك و جومگه‌ و ماسولكه‌كانت هه‌بوو پێویسته‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ پشكنینی ڕێژه‌ی ڤیتامین "D".

4-ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر: ئاره‌قكردنه‌وه‌ی ناوچه‌وان یه‌كێكه‌ له‌ ئاماژه‌كانی كه‌می ڤیتامین "D"،به‌هه‌مان شێوه‌ له‌لای تازه‌ پێگه‌شتوانیش،بۆیه‌ ئه‌گه‌ر دووچاری ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر بوویت بێ ئه‌وه‌ی كاری زۆر ئه‌نجامبده‌یت و پله‌ی گه‌رمیش به‌رزبێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری زۆری هه‌یه‌ دووچاری كه‌می ڤیتامین"D" بووبیت.

5-شكانی ئێسك به‌ ئاسانی: كه‌می ڤیتامین "D" له‌له‌شدا مه‌ترسی توشبوون به‌ لاوازی ئێسك زیادده‌كات به‌تایبه‌تیش له‌ منداڵاندا توشی ئێسكه‌ نه‌رمه‌ و ناڕێكی ئێسكایان ده‌كات،بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ بدرێت كه‌ ڤیتامین"D" یان تێدایه‌ وه‌ك تیشكی خۆر،خواردن(هێلكه‌،سنگی مریشك،كاهوو،سپێناخ)، هه‌روه‌ها گرنگیدان به‌ ته‌واوكه‌ری خۆراكی ڤیتامین"D"




10 مانگ پێشتر - Mar 1 2018 2:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر