تەکنەلۆژیا

ئه‌مساڵ ئه‌پڵ سێ جۆر مۆبایل به‌رهه‌م ده‌هێنێت


كۆمپانیاى ئه‌پڵ-ى ئه‌مریكى ئاماده‌كارى ده‌كات له‌ پاییزى داهاتوودا 3 جۆر مۆبایلی تری زیره‌ك به‌رهه‌م بهێنێت، له‌وانه‌ جۆرێكیان به‌گه‌وره‌ترین قه‌باره‌ به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
هه‌روه‌ها جۆرێكى تریان هاوشێوه‌ى ئایفۆنى 10، به‌ڵام به‌نرخێكى كه‌متر له‌وه‌ى ئێستا، له‌گه‌ڵ بوونى چه‌ند تایبه‌تمه‌ندییه‌كى سه‌ره‌كى كه‌ له‌ ئایفۆنى 10 هه‌یه‌.
به‌پێی ڕاپۆرتێك كه‌ له‌لایه‌ن پێگه‌ى بلومبێرگه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، كۆمپانیاى ئه‌پڵ ده‌ستیكردووه‌ به‌ئه‌نجامدانى تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر مۆبایله‌كان، به‌ڵام پێده‌چێت پلانه‌كه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌پڵ دواى ئه‌وه‌ دێت كه‌ سامسۆنگ تازه‌ترین جۆری مۆبایلی به‌ناوى گالاكسی ئێس 9 بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ كێبڕكێی سه‌ره‌كى ئه‌پڵ ده‌كات له‌ بازاڕه‌كاندا.


10 مانگ پێشتر - Feb 27 2018 5:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر