تەندروستی

ئایا خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان له‌ ماده‌ هۆشبه‌ره‌كان مه‌ترسیدارتره‌؟


توێژینه‌وه‌یه‌كى تازه‌ ده‌ریخستووه‌ خواردنه‌وه‌ كهولییه‌كان به‌به‌راورد به‌ماده‌ى هۆشبه‌رى ماریوانا، زیانى زیاتره‌ بۆ مێشكى مرۆڤ كه‌ ده‌بێته‌هۆى بچووك بوونه‌وه‌ى مێشك.
توێژه‌رانى زانكۆى "Colorado-Boulder" توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر 850 كه‌سی بالغ و 430 كه‌سی تازه‌ پێگه‌یشتوو كردووه‌، بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كهول ده‌بێته‌هۆی بچوكبوونه‌وه‌ى خانه‌كانى مێشك.
له‌وباره‌یه‌وه‌ كینت هاتشیسون ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌كه‌، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه‌، كه‌ سه‌ربارى شوێنه‌واره‌ خراپه‌كانى ماده‌ى هۆشبه‌رى ماریوانا، به‌ڵام ناكرێت ده‌رئه‌نجامه‌ خراپه‌كانى به‌كهول به‌راورد بكرێت، هه‌ندێك توێژینه‌وه‌ى تریش باس له‌ هه‌مان كاریگه‌ری ماریواناو كهول ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر مێشك.



10 مانگ پێشتر - Feb 26 2018 4:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر