تەندروستی

خواردنی حه‌وت ده‌نك خورما له‌سه‌ر برسێتی له‌ دوای مانگێك ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی ده‌بێت


خورما ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ئاسن و كۆمه‌ڵێك ڕه‌گه‌زی خۆراكی گرنگ،داشده‌ندرێت به‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پۆتاسیۆم و پڕۆتین و ڕیشاڵي خوَراكي و كالیسیۆم و ڤیتامین B،A،C.

خورما كۆمه‌ڵێك له‌ كانزای دیكه‌ی وه‌ك مس و مه‌گنسیۆم و مه‌نگه‌نیز و سیلینیۆم و زینكی تێدایه‌ هه‌روه‌ها تایبه‌تمه‌ندی دژه‌ هه‌وكردن و خوێنبه‌ربوونیشی هه‌یه‌.

خواردنی حه‌وت ده‌نك خورما له‌سه‌ر برسێتی له‌ دوای مانگێك ئه‌م ئه‌نجامانه‌ی ده‌بێت:

-كرداری هه‌رس ئاسان ده‌كات ، قه‌بزیش چاره‌سه‌ر ده‌كات.

-مرۆڤ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی له‌بیرچوونه‌وه‌(زه‌هایمه‌ر) ده‌پارێزێت،بیری مرۆڤیش به‌هێزده‌كات.

-دڵ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی ده‌پارێزێت،ناشهێڵێت خوێنبه‌ره‌كان دووچاری گیران ببێت.

-ئێسك له‌ لاوازبوون ده‌پارێزێت ،ماسولكة بةهيَزدةكات، چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی جومگه‌كانيش ده‌كات.

-خورما ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ ڕه‌گه‌زی كانزای تێدایه‌،بۆیه‌ له‌ توانایدایه‌ مرۆڤ له‌ توشبوون هه‌روه‌ها له‌ چاره‌سه‌ركردنی كه‌مخوێنیدا به‌كاربهێندرێت.

-چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی ده‌مار ده‌كات و كۆئه‌ندامی ده‌ماریش به‌هێز ده‌كات.

-فلۆرایدی تێدایه‌ مرۆڤ له‌ كلۆربوونی ددان ده‌پارێزێت،چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی پوكیش ده‌كات. 


4 مانگ پێشتر - Feb 22 2018 2:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر