تەندروستی

گرنگترین ڕێگاکانی ڕزگاربوون لە قڵیشانی پێیەکان


ڕێگای یەکەم:
بە بەکارهێنانی مۆز دەتوانیت خۆت ڕزگاربکەیت لە قڵیشانی پێیەکان ئەمەش بە پانکردنەوەی مۆزێک بە باشی تا ئەو کاتەی وەک مەلحەمێکی لێدێت، پاشان دەدرێت لە پێیەکان و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەجێدەهێڵرێت ئینجا بە ئاوی شلەتێن دەشۆردرێت. 
- هەموو شەوێک و بۆ ماوەی دوو هەفتە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تاوەکو دەرئەنجامێکی باش دەبینیت. دەشتوانیت بەردەوام بیت لەم کارە تا ئەو کاتەی کە ئەنجامەیەکیت بەدڵ دەبێت.

ڕێگای دووەم:
سۆدە دەبێتەهۆی لەناوبردنی پێستە زیادەکان و بە چارەسەرێکی سەرەکی دادەنرێت بۆ ڕزگاربوون لە قڵیشاندنی پێیەکان. 
٣ کەوچکی چا سۆدە دەخرێتە ئاوی گەرمەوە و بۆ ماوەی ١٥ خولەک پێیەکانی تێدەکرێت پاشان بە بەردی پێ پێستە مردووەکان لادەبەیت و ئینجا بە ئاو پاک دەشۆردرێت. 
- هەفتەی تەنها دوو جار دەتوانیت ئەم کارە دووبارە بکەیتەوە. 

ڕێگای سێیەم:
بە بەکارهێنانی جێڵی ئالۆڤێرا دەتوانیت خۆت ڕزگاربکەیت لە قڵیشانی پێیەکانت. شەوانە پێیەکانت جوان بشۆ، پاشان بڕێکی کەم لە جێڵی ئالۆڤێرای لێبدە و گۆرەوییەکی پاک لەپێ بکە، ئینجا بۆ بەیانیەکەی پێیەکانت جوان بە ئاوی شلەتێن بشۆ.
- لە ماوەی ٤-٥ ڕۆژ لە دووبارەکردنەوەی ئەم کارە ئەنجامێکی باش دەبینیت.

ڕێگای چوارەم:
بۆ ڕزگاربوون لە قڵیشاندنی پێیەکان، بەکارهێنانی ڤاسلین بە یەکێک لە باشترین ڕێگاکانی چارەسەر دادەنرێت.
پێیەکانت بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بخەرە ناو ئاوی گەرمەوە و پاشان جوان وشکی بکەرەوە ئینجا یەک کەوچکی بچوک لە ڤاسلین لەگەڵ ٣ دڵۆپ لە ئاوی لیمۆ تێکەڵ بەیەکتر بکە و بیدە لە پێیەکانت و گۆرەوییەکی پاک لە پێ بکە تاوەکو بەیانی ئینجا بە ئاوی شلەتێن جوان بیشۆ. 
- شەوانە پێش خەوتن دەتوانیت ئەم کارە دووبارە بکەیتەوە.



7 مانگ پێشتر - Feb 21 2018 2:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر