تەندروستی

ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ بزانه‌ كه‌ به‌هۆی خواردنی خۆراك به‌ خێرای مرۆڤ توشیان ده‌بێت


له‌و كه‌سانه‌یت خواردن به‌ خێرای ده‌خۆیت ئه‌گه‌ر له‌و كه‌سانه‌یت ئه‌وا ئاگاداری ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ به‌ كه‌ له‌سه‌ر زیانه‌كانی خواردن به‌ خێرای ئه‌نجام دراوه‌

توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستی نوێ ئاشكرای ده‌كات خواردنی خۆراك به‌ خێرای مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و دڵ زیادده‌كات و مرۆڤیش دووچاری قه‌ڵه‌وی ده‌كاته‌وه‌ كاتێك مرۆڤ به‌ خێرای نان ده‌خوات ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی نابێت نیشانه‌كانی تێربوونی تیا ده‌ربكه‌وێت به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام حه‌زی زۆر خواردنی لا دروست ده‌بێت به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ خواردنی خۆراك به‌ له‌سه‌ر خۆی كلیلی خۆپارێزیه‌ له‌ توشبوون به‌ نه‌خۆشی ،واش ده‌كات مرۆڤ زیاتر چێژ له‌و خواردنه‌ وه‌ربگرێت كه‌ خواردوویه‌تی .

ده‌ركه‌وت %11.6 ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یانكرد و به‌خێرای نانیان خوارد كرداری "Metabolic" ناڕێكی تێكه‌وت به‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ و دڵ تیادا زیادیكرد نه‌ك به‌ ته‌نها ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ به‌ڵكو دووچاری زیادبوونی قه‌باره‌ی كه‌مه‌ریشیان بوون له‌ كاتی خواردنی خۆراك زۆر به‌ قورسی نیشانه‌كانی تێربوون بۆ مێشك ده‌چێت به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ به‌رده‌وام حه‌زی زۆر خواردن له‌ مرۆڤدا زیادده‌كات.

به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ ئه‌و به‌شداربووانه‌ی به‌ له‌سه‌ر خۆی نانیان خوارد زیاتر چێژیان له‌ خواردنه‌كه‌ وه‌رگرت و نزیكه‌ی 2 كیلۆ له‌له‌شیان له‌ ماوه‌ی 15 ڕۆژدا دابه‌زی،هه‌ر بۆیه‌ توێژه‌ره‌وان ئامۆژگاری ده‌ده‌ن به‌ خواردنی خۆراك به‌ له‌سه‌ر خۆی له‌ پێناوی به‌ده‌ست هێنانی ته‌ندروستیه‌كی باش دور له‌ نه‌خۆشی.


10 مانگ پێشتر - Feb 21 2018 1:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر