تەندروستی

خواردنی سیر و ماست پێكه‌وه‌ ئه‌م كاریگه‌ریانه‌ له‌سه‌ر له‌ش دروست ده‌كات


ماست و سیر داده‌ندرێن به‌ باشترین دژه‌ زیندوی سروشتی بۆ مرۆڤ،ئه‌مانه‌ش كۆمه‌ڵێك سودی خواردنی سیر و ماستن پێكه‌وه‌:

سیر و ماست به‌رگری له‌شی مرۆڤ به‌رامبه‌ر ئه‌و ڤایرۆس و به‌كتریایانه‌ به‌هێزده‌كه‌ن كه‌ له‌ش دووچاریان ده‌بێت، چاره‌سه‌ری ئاوسان و هه‌وكردنی پڕۆستات ده‌كات،ڕێگری ده‌كات له‌ توشبوونی مرۆڤ به‌ ئه‌نفلۆنزاو و كۆكه‌ له‌ تواناشیدایه‌ كۆتای به‌ هه‌وكردنی له‌وزه‌تێنه‌كان بهێنێت.

خوێن له‌ ژه‌هره‌كان ده‌پاڵێوێت و به‌گشتی  له‌ش  له‌  ژه‌هر ڕزگارده‌كات و مه‌ترسی ژه‌هراویبوونی خۆراكیش كه‌مده‌كاته‌وه‌،په‌ستانی خوێنی به‌رز داده‌به‌زێنێت و ده‌ماره‌كانیش له‌ چه‌وری پاك ده‌كاته‌وه‌ هه‌روه‌ها ئێسك به‌هێزده‌كات و ڕێگری له‌ لاوازی ده‌گرێت،وا باشه‌ له‌ كاتی توشبوونیش به‌ شكاوی ماست و سیر بخورێت.

ئه‌و ماده‌ ترشاوانه‌ی كه‌ ده‌چێته‌ گه‌ده‌وه‌ له‌ناوی ده‌بات به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ددانه‌كان له‌ كلۆربوون ده‌پارێزێت،چاره‌سه‌ری پێوه‌دانی مێرو وه‌ك هه‌نگ ده‌كات ئه‌ویش له‌ ڕێگای دانانی سیر و ماست له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ هه‌نگه‌كه‌ پێوه‌ی داوه‌  تێكه‌ڵه‌ی سیر و ماست له‌ تواناشیدایه‌ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و گه‌ده‌ش بكات.


10 مانگ پێشتر - Feb 20 2018 2:08PM
Print Friendly and PDF
زیاتر