تەندروستی

خواردنی برنج ئەم زیانانە بە لەش دەگەیەنێت


برنج دادەنرێت بە ژەمێکی سەرەکی زۆربەی چێشتخانە ڕۆژھەڵاتی و ڕۆژئاوایەکان لە ھەمانکاتیشدا ئامادەکردنی خێرا و ئاسانە لەگەڵ ئەوەی سودی زۆری بۆ مرۆڤ ھەیە بەڵام شارەزایانی خۆراک ئاگاداری دەدەن لە مەترسیەکانی خواردنی.

شارەزای بواری خۆراکی روکسان سوکول ئەوەی ڕونکردۆتەوە برنج زۆر سود و بەھای خۆراکی لە دوای کوڵانی لەدەست دەدات ئەم شارەزایەی بواری خۆراک برنجی بە سەرچاوەی دڵەڕاوکێکی خۆراکی لە ماوەکانی ڕابردوودا دانەوە،بەھۆی بوونی کاربۆھێدرات لە برنجدا خواردنی مرۆڤ دووچاری قەڵەوی دەکاتەوە ھەروەھا برنجی سپی بەھا خۆراکیەکانی وەک پرۆتین و ڕیشاڵ  لە دوای کوڵانی لەدەست دەدات.

بۆیە داوا دەکات ئەو کەسانەی گرفتی زیادبوونی کێشیان ھەیە بە زووی واز لە خواردنی برنج بھێنن پێشنیاری خواردنی ئەو خۆراکانەیان بۆ دەکات کە لە گەنمی تەواو پێکھاتوون یاخود دەتوانن برنجی بۆر بخۆن.

ھەروەھا دەستەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی ئاگاداری دا لە ھەندێک زیانی برنج لەیەکێک لە ڕاپۆرتەکانیدا دەڵێت برنج پێکھاتەی زەرنیخی ژەھراوی تێدایە زەرنیخیش ماددەیەکی کیمیایە لە زەوی و ئاودا ھەیە برنجیش ھەڵیدەمژێت.


4 مانگ پێشتر - Feb 18 2018 2:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر