تەندروستی

چاوەکان مرۆڤ لە توشبوون بە حەوت نەخۆشی ئاگادار دەکەنەوە


ھەندێک کات چاوەکان ئاگادارمان دەکەنەوە لە توشبوونمان بە نەخۆشی بێئەوەی پێی بزانین جا ئەم نەخۆشیانە ئاسان یاخود کوشندەبێت،لێرەدا ئاماژە بە حەوت نەخۆشی دەکەین کە چاوەکان ئاگادارمان دەکەنەوە لە توشبوونمان پێیان:

١-بینینی تەم بەشێوەیەکی کتوپڕ: لەم حاڵەتەدا ھۆکارەکەی لەوانەیە بوونی گرفت بێت لە چوونی خوێن بۆ چاو و مێشک بۆیە پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکرێت ئەگەر چاو بەم شێوەیەی لێھات و ڕاستەوخۆش چاکبووە ئەوا پێویست دەکات سەردانی پزیشک ھەر بکرێت و پشگوێ نەخرێت چونکە لەوانەیە ئاگادارکردنەوەیەک بێت بۆ توشبوون بە جەڵدەی مێشک یاخود سەرەتای توشبوون بێت بە سەر ئێشەی نیووە.

٢-زەقبوونی چاو: زەقبوونی چاوەکان نیشانەیە بۆ توشبوون بە غودەی دەرەقی و زۆر چالاکبوونی،لەگەڵ زەقبوونی چاوەکان زۆر جار مرۆڤ دووچاری سکچوون و لەدەستدانی کێش و لەرزیش دەبێت.

٣-نەبینین بە شێوەیەکی ڕوون: پزیشکان ئاگاداری دەدەن لەوەی نەبینین بەشێوەیەکی ڕوون لەوانەیە نیشانەبێت بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لە خوێندا و توشبوون بە شەکرە ، بۆیە پێویستە زوو چارەسەر بکرێت.

٤-زەردبوونی سپێنەی چاو: زەردبوونی سپێنەی چاوەکان ئەوەندەی زیان بە تەندروستەی گشتی دەگەیەنێت ئەوەندە زیان بە چاوەکان ناگەیەنێت چونکە نیشانە بۆ دروستبوونی گرفت لە جگەردا کە بەھۆی پەیڕەوی خۆراکی خراپ یاخود توشبوون بە شێرپەنجە یان ڤایرۆس یاخود ئاڵودەبوون بە خواردنەوەی کحول مرۆڤ دووچاری دەبێت.

٥-شەوکوێری: نیشانەیەکی سروشتی پیربوونە زۆر لە گەنجاندا ڕوونادات ئەگەر ڕوشبدات نیشانەیە بۆ کەمی ڤیتامین "E" یاخود پەیڕەوکردنی خۆراکی خراپ بۆیە پێویستە گرنگی بە خواردنی جگەری گا ، سپێناخ ، گێزەر ، ناوکەکولەکە ، تەواوکەرە خۆراکیەکان بدرێت.

٦-ھەستکردن بەوەی شتێک دەچێت بە چاوەکاندا: ئەمە حاڵەتێکی زۆر باوە و زۆر زیان بەخش نیە چونکە مرۆڤ لەکاتی ھیلاکی ھەروەھا خواردنەوەی کافاین و جگەرەکێشان و ھەندێک حاڵەتی تایبەتیشدا ڕوودەدات،لەوانەیە نیشانەبێت بۆ بوونی گرفت لەکۆئەندامی دەمار وەکو ڕەقبوونی جۆراوجۆر لەم کاتەدا نیشانەی دیکە وەک گرانی لە ڕۆشتندا یاخود قسەکردن یان چون بۆ گەرماو ڕودەدات 

٧-دروستبوونی بازنە بە دەوری بیلبیلەی چاو: ئەم نەخۆشیە پێی دەوترێت "بازنەی بیلبیلە"  ھێڵێکی خۆلەمێشی سپی باوە کە بەھۆی پاشماوەی چەوریەوە لە بەشی دەرەوەی پێڵو دەردەکەوێت ئەمەش بەزۆری لە بەساڵاچواندا ڕوودەدات بەڵام ئەگەر لە خوار تەمەنی چل ساڵیەوە ڕووبدات ئەوا نیشانەیە بۆ بەرزی چەوری لە خوێندا.



7 مانگ پێشتر - Feb 15 2018 2:55PM
Print Friendly and PDF
زیاتر