تەندروستی

کۆمەڵێک خۆراک ھەرگیز نابێت لە بەیانیاندا بخورێن


شارەزایانی خۆراک لیستێک خۆراکیان دیاریکرد کە نابێت لە بەیانیاندا لەسەر گەدەی بەتاڵ بخورێت خواردنیان زۆرکێشەی تەندروستی بۆ مرۆڤ دروست دەکات،وەک چۆن گەدە دادەندرێت بە ماڵێک بۆ چارەسەکردنی نەخۆشی ھەروەھا ماڵێکیشە بۆ توشکردنی مرۆڤ بە نەخۆشی.

-مۆز ، ماست کاتێک ماست لەسەر گەدەی بەتاڵ دەخورێت تایبەتمەندیە تەندروستیەکانی لەدەست دەدات بۆیە وا گونجاوە دوو کاتژمێر لە دوای ژەمی خۆراک یاخود پێش خەوتن بخورێن یارمەتی ئاسانکردنی کرداری ھەرس دەدەن.

-پرتەقاڵ: خواردنەوەی شەربەتی پرتەقاڵ لە بەیانیاندا زۆر زیان بەخشە، ئەگەری ئەوەی ھەیە مرۆڤ دووچاری ھەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە بکات وا گونجاوە شەربەتی پرتەقاڵ لەدوای خواردنی نانی بەیانی بخورێت نەک پێش نانی بەیانیان.

-تەماتە: تەماتە دادەندرێت بە یەکێک لەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی زۆر لە بەکتین و ترشی تانانیکی تێدایە کە ھۆکاری دروستبوونی بەردی زراوە لەبەر ئەم ھۆکارەشە زۆر پێویستە لەسەر گەدەی بەتاڵ نەخورێن.

-سیر و خواردنە لە قتونراوەکانی وەک (پاقلە،نوک) و گۆشتی سارد دەبنەھۆی گرژبوونی ڕیخۆڵە و دروستکردنی ئازار.

-خەیار ، بیبەری شیرین،کەلەرم خواردنیان لە بەیانیان و لەسەر گەدەی بەتاڵ زیان بە پەردەی گەدە دەگەیەنن.

-ئەو خواردنەوانەی کە دەوڵەمەندن بە شەکر: خواردنەوەیان لەسەر گەدەی بەتاڵ گرفت بۆ کاری پەنکریاس دروست دەکەن وایلێدەکات بێتوانابێت لە دیاریکردنی پێداویستیەکانی ئەنسۆلین بەمەش ئاستی شەکر بە ڕێژەیەکی زۆر لە خوێندا دادەبەزێت و گرفتیش بۆ ترشەکان دروست دەبێت.

لە جیاتی خواردنی ئەم خۆراکانە لە بەیانیاندا دەتواندرێت ھەریەکە لە(سێو،ھێلکە،عەلی بابا،نەستەلەی ڕەش،شۆفان،نانی لە دانەوێڵە دروستکراو،گوێز،ھەنگوین) بخورێت.


6 مانگ پێشتر - Feb 11 2018 2:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر