تەکنەلۆژیا

ماڵێکی تازە بۆ مرۆڤ؟ زانایان دوو ھەسارە بۆ ژیان دەدۆزنەوە!


زانایانی بواری ئەستێرەناسی دوو ھەسارەی نوێیان ئاشکرا کردووە کە لەرووی گونجاوییەوە بۆ ژیان لە ھەسارەی زەوی دەچێت. 
ئەم دوو ھەسارەیە دەکەوێتە ناوچەیەکەوە زانایان ناویان ناوە ترابیست ١، ھەروەھا ناوی ھەردوو ھەسارەکەش نراوە بە "E and D"، وەک خۆیان ئاماژەی پێ دەدەن ھەردوو ھەسارەکە گەرمی و ئاوی پێویستی لێیە بۆ ژیان، بەڵام دوورییەکەی لە زەوییەوە دەگاتە ٣٩ ساڵ رووناکی.
تێبینی: رووناکی لە چرکەیەکدا ٣٠٠ ھەزار کم دەبڕێت، لە دەقیقەیەکدا ١٨ ملیۆن کم دەبڕێت، بەڵام لە ساڵێکدا ٩.٤٦١ ترلیۆن کیلۆمەتر دەبڕێت.


10 مانگ پێشتر - Feb 6 2018 4:15PM
Print Friendly and PDF
زیاتر