تەکنەلۆژیا

زانیاری.. یەک ئۆتۆمبیل و شوێنی دوو شۆفێر


دیزاینەری ئیندۆنیزیی "رونی جوناوان" تەمەن ٧١ ساڵ، داھێنانێکی سەیری لەبواری ئۆتۆمبیل دا ئەنجامداوە، ئەویش کردنەوەی شوێنی دوو شۆفێر، کە ھەریەکەیان بەتەواوی کاری خۆی دەکات، بزوێنەرو برێک و شوێنی بەنزین و گێڕی تایبەت بەخۆیان ھەیە، تەنھا تانکی بەنزینەکەیان ھاوبەشە، ھەر شۆفێرێک بەجیا دەتوانێت کۆنترۆڵی ئۆتۆمبیلەکە بکات.
ئەم دیزاینە ٦ مانگی پێچووە، بەجیا دروستکراون و دواتر بەیەکەوە لکێنراون.
ئەم داھێنانە سەیرە بۆ یەکەمجار لە ١٥ی ئەم مانگە لە شەقامەکان دەرکەوت و بووە جێی سەرنج و تێڕامانی خەڵکی، بەڵام تائێستا مۆڵەتی ئەوەی پێ نەدراوە لە شەقامە گشتییەکان بەکاربھێندرێت، ھەربۆیە بەکارھێنانی زۆر سنوردارە!!


7 مانگ پێشتر - Jan 30 2018 11:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر