تەندروستی

توێژینەوەیەکی ژاپۆنی ئەو کاریگەریانە ئاشکرا دەکات کە بەھۆی خواردنی مۆزی ڕەشەوە لەسەر لەش دروست دەبێت


مۆز بەوە ناسراوە خواردنی زۆر بەسودە و لە توانایدایە چارەسەری زۆر نەخۆشی بکات،بەپێی توێژینەوەیەکی ژاپۆنیش سودەکانی مۆز کاتێک ڕەش دەبێت  لە مۆزی زەرد بۆ مرۆڤ زیاترە،ئەو سودانەشیان دیاریکردووە کە بە مرۆڤی دەگەیەنێت:

١-مۆزی ڕەش تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەی تێدایە مرۆڤ لە توشبوون بە شێرپەنجە ھەروەھا گەشەکردن و بڵاوبوونەوەی خانەی شێرپەنجەی دەپارێزێت.

٢-چارەسەری سوتانەوەی گەدە دەکات،مۆزی ڕەش دژە ترشەڵۆکی سروشتی تێدایە یارمەتیدەرە لە چارەسەرکردنی سوتانەوەی گەدە و ئاسانکردنی کرداری ھەرس.

٣-پەستانی خوێن ڕێکدەخات،خواردنی ئەم جۆرە مۆزە ڕێژەی پۆتاسیۆم لە خوێندا زیاددەکات لەم ڕێگایەشەوە پەستانی خوێن لەلەشدا ڕێکدەخات.

٤-خەمۆکی کەمدەکاتەوە،مۆزی ڕەش"Tryptophan" تێدایە،ئەم ترشە ئەمینیە لە دروستکردنی سیرۆتۆنین بەکاردێت ،سیرۆتۆنین یارمەتیدەرە لە بەخشینی ئارامی و بەدەستھێنانی خەوێکی تەندروست.

٥-قەبزی چارەسەردەکات،ھەروەھا چارەسەری گرفتەکانی کۆئەندامی ھەرس و ڕیخۆڵەش دەکات.

٦- ئەم جۆرە مۆز ڕێژەیەکی بەرز کالۆری تێدایە بۆیە سەرچاوەیەکی گرنگە بۆ بەخشینی وزە بە مرۆڤ بەخێرای.

٧-سەرچاوەیەکی باشە بۆ دەستکەوتنی ئاسن ، وەک زاندراویشە ئاسن یەکێکە لە پێکھاتە سەرەکیەکانی خانەی خڕۆکەی سوری خوێن کە بەرپرسیارە لە گواستنەوەی خواردن و ئۆکسجین بۆ لەش. 

٨-ئازاری سوڕی مانگانە لە خانماندا کەمدەکاتەوە،ئەو پۆتاسیۆمەی کە لە مۆزدایە دەبێتەھۆی کەمکردنەوەی کرژی ماسولکەکان کە بەھۆی سوڕی مانگانەوە ڕوودەدات.


10 مانگ پێشتر - Jan 28 2018 2:42PM
Print Friendly and PDF
زیاتر