تەندروستی

زیادەڕەویکردن لە خواردنی زەنجەبیل ئەم زیانانە بەلەش دەگەیەنێت


گیراوەی زەنجەبیل دادەندرێت بە یەکێک لە گیراوە زۆر بەسودەکان کە یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات لە ڕێگای سوتانی چەوری ، بەھۆی بوونی تایبەتمەندی دژە ھەوکردن لە زەنجەبیل دا لە توانایدایە سنورێک بۆ ھەوکردن دابنێت،کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات و لە زۆر نەخۆشیش دەیپارێزێت و ھەندێک لە پزیشکان بە دژە زیندوویەکی سروشتی وەسفیان کردووە،لەگەڵ ئەم سودە گرنگانی بۆ مرۆڤ بەڵام زیادەڕەویکردن لە خواردنی زەنجەبیل ئەم زیانانە بە لەش دەگەیەنێت:

١-دەبێتەھۆی لەباربردنی کۆرپەلە: وەک چۆن دارچینی دەبێتەھۆی لەباربردنی کۆرپەلە،زەنجەبیلیش بەھەمان شێوە، بۆیە نابێت خانمی دووگیان زیادەڕەوی لە خواردنیدا بکات.

٢-پێویستە خانمان لەکاتی سوڕی مانگانەدا لە خواردنی دووربکەونەوە چونکە مرۆڤ لەو کاتەدا دووچاری خوێنبەربوون دەکات،بۆیە پێویستە لەکاتی سوڕی مانگانەدا نەخورێت.

٣-پەستانی خوێن بەرزدەکاتەوە،ئەو کەسانەی گرفتی ناڕێکی پەستانی خوێنیان ھەیە پێویستە ڕۆژانە لە یەک کوپ زیاتر نەخۆنەوە.

٤-تێکەڵکردنی چا لەگەڵ ئەوەی سودی تەندروستی زۆری ھەیە لەھەمان کاتدا پزیشکان ئاماژەیان بە زیانەکانیشی کردووە، بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ خواردنەوەی گیراوەی چا و زەنجەبیل دەبێتەھۆی ئاوسانی گەدە و توشکردنی مرۆڤ بە غازاتی ناوسک.

٥-سوتانەوەی گەدە: ئەگەر زەنجەبیلەکە تازەبێت یاخود ھاڕاوبێت زۆرخواردنی دەبێتەھۆی سوتانەوەی گەدە.

لەگەڵ ئەو زیانانەی کە باسمان کرد خواردنی بەشێوەیەکی ڕێکوپێک و زیادەڕەوینەکردن لە خواردنی سودی تەندروستی زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت.



7 مانگ پێشتر - Jan 21 2018 10:37AM
Print Friendly and PDF
زیاتر