تەندروستی

بەھۆی گرتنی پژمەوە کونێک لە قوڕگی دروست ئەبێت


پزیشکەکان ڕێنمایی ئەوەمان دەکەن ھەر کاتێک پژمینت ھات بێ گوێدانە سروشتی دەوروبەرەکەت، پزمینەکەت ڕامەگرە، چونکە گەنجێکی تەمەن ٣٤ ساڵ بەھۆی گرتنی پژمەوە کونێک لە قوڕگیدا دروست ئەبێت، بەناچاری دوو ھەفتە لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر. 
پزیشکەکان دەڵێن ئەو گەنجە کاتێک پژمینی ھاتووە لوت و دەمی گرتووە، لە کاتی پژمیندا گوێی لە قرتەیەک بووە لە قوڕگیدا، دەستبەجێ ھەستی بەھیچ نەکردووە، دوای چەند سەعاتێک ھەستی بەئازار کردووەو تووشی ھەڵئاوسان بووەو دواتر دەنگی گۆڕاوە، بەناچاری خۆی پیشانی پزیشک داوە.
ئەو گەنجە پێی وابووە کارێکی باش نیە لە شوێنێکی گشتی دا کە خەڵکی لێ بووە، بپژمێت، ھەربۆیە ھەوڵی داوە پژمەکەی ڕابگرێت.
دوای پشکنین دەرکەوتووە ئەو گەنجە کونێک لە قوڕگیدا دروستبووە، بەڵام لە بەختی ئەودا کونەکە بچوک بووەو پێویستی بەنەشتەرگەری نەبووە.


4 مانگ پێشتر - Jan 18 2018 6:37PM
Print Friendly and PDF
زیاتر