تەکنەلۆژیا

ھەر کاتێک ویستت مۆبایل بۆ منداڵەکەت بکڕیت ئەم ٥ ڕێنماییە جێەجێ بکە


وەک ئاشکرایە زۆربەی دایکان و باوکان بەدەست ئەوەوە دەناڵێنن منداڵەکانیان داوای کڕینی مۆبایلیان لێ دەکەن، پێش ئەو ھەنگاوە ئەم ٥ ڕێنماییەی لای خوارەوە جێبەجێ بکە:-
 
یەکەم: ھەڵسەنگاندنی تەواو بۆ منداڵەکەت بکە بزانە لە ئاستی ئەو بەرپرسیاریەدایە مۆبایل لەگەڵ خۆی ھەڵبگرێت و بیپارێزێت، چونکە ئەگەر زۆرە لە دوای خۆیان جێی بھێڵن، چونکە رانەھاتوون لەگەڵ خۆیان ھەڵیگرن.
دووەم:  پێویستە منداڵەکان وانەی فێرکاری ئەلیکترۆنی بدرێن، وەک ئاشکرایە جیھانی ئینتەرنێت جیھانێکی فراوانەو روبەرووی مەترسی دەکاتەوە.
سێیەم: پێویستە ئەوە لە منداڵەکە بگەیەندرێت کە ئەو مۆبایلە خاوەنەکەی دایک و باوکییەتی، ھەروەھا پێویستە ھەموو وشەی تێپەڕبوونەکان "پاسۆردەکان" لای دایک و باوک ھەبن.
چوارەم: پێوستە دایک و باوک بەردەوام چاودێری منداڵەکەیان بکەن لە چۆنێتی بەکارھێنانی مۆبایلەکەی، ئەویش لە ڕێی چەند بەرنامەیەکەوە کە ئاگاداری بۆ منداڵەکە بنێردرێت ھۆشداری پێ بدرێت لەو کارەی.
پێنجەم: ئەگەر منداڵەکە یەکێک لە ڕێنمایی و یاساکانی پێشیڵ کرد، لە جیاتی وەرگرتنەوەی مۆبایلەکە لێی گفتوگۆی لەگەڵ بکە، بۆ ئەوەی متمانە لەنێوان منداڵ و دایک و باوکدا بمێنێت.



4 مانگ پێشتر - Jan 18 2018 6:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر