هەمەڕەنگ

فڵچەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بۆ یەکەمجار لەلایەن خانمێکەوە داھێنرا


"ماری ئەندرسۆن، Mary Anderson" خانمێکی ئەمریکییە لەولایەتی ئەلاباما لە دایک بووە، ئەم خانمە داھێنەری فڵچەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلە.
ئەم خانمە بیرۆکەی داھێنانی ئەم فڵچەیەی لەوەوە بۆ ھات، کاتێک لە زستاندا گەشتێکی بۆ شاری نیویۆرک کرد و بینی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەی روبەروی گرفت دەبێتەوە لە پاککردنەوەی جامی ئۆتۆمبێلەکەدا لەو بەفرەی کە بەرێژەیەکی زۆر لەو کاتەدا باریوە، ھەربۆیە کاتی گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بیرۆکەی ئەوەی بۆ ھات کە لەرێی فڵچەیەکەوە جامی ئۆتۆمبێل پاک بکرێتەوە و ئەو بیرۆکەیەشی لەساڵی ١٩٠٣ خستە بواری جێبەجێکردنەوە، بەڵام ئەوەی جێی نیگەرانییە ئەوەیە کە لەو کاتەدا ھیچ کام لە کۆمپانیا گرنگەکانی بواری دروستکردنی ئۆتۆمبێل گرنگییان بە پرۆژەکەی "ماری" نەدا کە پێیان وابوو دروستکردنی ئەو فڵچەیە بۆ جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل شۆفێرەکان سەرقاڵ دەکات، بۆیە نەیتوانی ھیچ داھاتێکی لەرێی پرۆژەکەیەوە دەست بکەوێت،کە دواتر فڵچەی جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێل بووە بەشێکی سەرەکی لە پیشەسازی دروستکردنی ئۆتۆمبێلدا. 



10 مانگ پێشتر - Jan 17 2018 11:28AM
Print Friendly and PDF
زیاتر