تەندروستی

ئەو کاریگەریانە بزانە کە بەھۆی سەیرکردنی فیلمی ترسناک لەسەر مرۆڤ دروست دەبێت


زۆر کەس ئارەزوی سەیرکردنی فیلمی ترسناک دەکەن و ھەندێکیش بە پێچەوانەوە،پڕۆفیسۆر (Glenn Saprks) توێژینەوەیەکی لەسەر کاریگەری فیلمی ترسناک لەسەر لەش کرد و ئەو زیانانەی ئاشکراکرد کە بەھۆی سەیرکردنی فیلمی ترسناکەوە بەلەش دەگات:

١-زیادبوونی لێدانی دڵ.

٢-ئارەقکردنەوەی لەپی دەست.

٣-بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن.

٤-دابەزینی پلەی گەرمی لەش چەند پلەیەک.

٥-گرژبوونی ماسولکەکان.

٦-بەرزکردنەوەی پەستانی خوێن.

بەپێی لێکۆڵینەوەی توێژەرەکە فیلمی مەترسیدار کاریگەری خراپی لەسەر مرۆڤ ھەیە،لەم بارەیەوە توێژەرەوان بۆچونی جیاوازیان ھەیە،ھەندێکیان سەیرکردنی فیلمی ترسناک بە زیان بەخشی دادەنێن و ھەندێکی دیکەش بە پێچەوانەوە سەیرکردنی فیلمی ترسناکیان بۆ مرۆڤ پێ بەسودە،ئەو سودانەشیان دیاریکردوە کە بە مرۆڤی دەگەیەنێت:

١-دەبێتەھۆی سوتانی کالۆری.

٢-قەلەقی کەمدەکاتەوە و کاریگەری ئیجابی لەسەر کەسەکە دروست دەکات.

٣-کۆئەندامی بەرگری بەھێزدەکات،لەوانەیە زۆربەمان وا ھەست بکەین سەیرکردنی فیلمی ترسناک ئەبێت چی کاریگەریەکی لەسەر کۆئەندامی بەرگری ھەبێت،بەپێی توێژینەوەیەک کە توێژەرەوان لە زانکۆی(Coventry University) لە بەریتانیا ئەنجامیاندا خوێنی ئەو کەسانە لە پێش و لەکاتی و لە دوای سەیرکردنی فیلمی ترسناک وەرگرت بۆیان دەرکەوت ژمارەی خڕۆکە سپیەکان بە تێپەڕبوونی کات زیادیکردووە لەگەڵ زۆر دەردانی ماددەی(ئەدرینالین) کە بەتێپەڕبوونی کات کاریگەری لەسەر کۆئەندامی بەرگری دەبێت.

٤-وا لە مێشک دەکات ماددەی Dopamine ، Serotonin ، Glutamate دەربدات،کە بەگشتی سودی زۆریان بۆ مێشک ھەیە وایلێدەکات ھەست بە ئاسودەی و پشودان بکات لە ڕێگای دابەزانی ئاستی قەلەقیەوە.

٥-کاریگەری لەسەر پەیوەندی سۆزداری دروست دەکات،وادەکات پیاوان بەرامبەر ھاوسەرەکانیان بەسۆز بن،لە توێژینەوەکەدا کە لەسەر ٣٦ کچ و کوڕ ئەنجامدرا پێشتر ھیچ پەیوەندیەکی سۆزداری لە نێوانیاندا نەبووە لە پاش سەیرکردنی فیلمەکان ئەو کوڕانەی لەگەڵ کچەکاندابووە و کچەکان ترساون،خوێندکارە کوڕەکان چێژیان لە فیلمیەکە بینیوە ،بەپێچەوانەشەوە،وە ئەگەر کوڕەکان ترسابن ئەوا کچەکان زیاتر چێژیان وەرگرتووە بەراورد بەو کچانەی لە تەنیش کوڕێکەوە بووبین و نەترسابن.



4 مانگ پێشتر - Jan 16 2018 2:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر