هەمەڕەنگ

گەنجێکی ئەمریکی ٢٨٢ ملیۆن دۆلار دەباتەوە


گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵی دانیشتووی ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، بووە خاوەنی ٢٨٢ ملیۆن دۆلاری کاش، ئەگەر پارەکەی بەچەند جارێک وەرگرتایە ئەوا دەیتوانی ٤٥١ ملیۆن دۆلار وەربگرێت.
ئەو خەڵاتە ڕۆژی ھەینی ڕاکێشرا، ئەگەر ئەو گەنجە پارەکەی بەقیست وەربگرتایە دەبووە خاوەنی گەورەترین خەڵاتی یانسیب لە مێژووی ئەمریکا، بەڵام ئەو بڕیاریدا کاش ھەموو پارەکە وەربگرێت.
لە لێدوانێکیشدا ئەو گەنجە ڕایگەیاند: ئەو پارەیە بۆ چەند کارێکی جیاواز بەکاریدەھێنێت، لەوانە ھاوکاری کردنی خێزانەکەی و ئەنجامدانی چەند کارێکی خێرخوازی.
گەنجەکە ئەو بلیتی یانسیبەی ئاسایی لە مارکێتێک کڕیوە، وەک خۆی دەڵێت ھەستیکردووە دەیباتەوە.


مانگ پێشتر - Jan 16 2018 9:31AM
Print Friendly and PDF
زیاتر