تەندروستی

ڕەش بوونی نینۆکەکان واتای چیە و ھۆکارەکانی ڕوودانی چین؟


زۆر ھۆکار دەبێتەھۆی ڕەشبوونی نینۆکەکان کە ھەندێک کات ڕاستەوخۆ دەتواندرێت چارەسەر بکرێت و ھەندێک جاریش پێویستی بە سەردانیکردنی پزیشک ھەیە،ئەمانەش ئەو ھۆکارانەن کە دەبنە ھۆی ڕەشبوونی نینۆکەکان و چۆنێتی چارەسەرکردنیان:

١-کاتێک نینۆکەکان بەر تەنێکی قورس دەکەوێت،ھەتا بەرکەوتنەکە زیاتربێت ڕەشبوونی نینۆکەکە زیاتردەبێت.

لەم کاتەدا پێویستە بەم شێوەیە چارەسەربکرێت: ھەندێک جار بە تێپەڕبوونی کات خۆی چاک دەبێتەوە ،لەکاتی  چاک نەبوونەوەشی پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت.

٢-پێڵاوی تەسک،بەتایبەتیش ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆر لەپێی بکرێت پەستان لەسەر پەنجەکان دروست دەکات وە ئەگەر کەسەکە وەرزش ئەنجامبدات بەدرێژای ئەو ماوەیە پەستان لەسەر قاچەکان دروست دەبێت.

چۆنێتی چارەسەرکردنی: لەپێکردنی پێڵاو بە قەبارەی قاچی خۆت بەجۆرێک نە تەسک بێت نەفراوان.

٣-ھەندێک کات ڕەشبوونی نینۆکەکان ھۆکارەکەی بوونی کەڕوی پێستە لەژێر نینۆکەکان دروست دەبێت ، بەھۆی شێداری ژینگەوە ڕوودەدات.

چارەسەرکردنی: پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ بنبڕکردنی ئەو کەڕووەی کە ھۆکارە بۆ ڕەشبوونی نینۆکەکان.

٤-گۆڕانی ڕەنگی پێست: وەکو ھەموو بەشەکانی تری لەش ڕەنگی پێست دەگۆڕێت بۆ ڕەنگێکی تۆخ ، ئەم حاڵەتە بە شێوەیەکی سروشتی ڕوودەدات. 
ھەندێک جار بەتەنھا یەک نینۆک ڕەش نابێت بەڵکو نینۆکەکانی دیکەش بەو شێوەیەیان لێدێت.

ڕەشبوونی نینۆکەکان لەم کاتەدا ھیچ چارەسەرێکی نیە، چونکە ئەم  گۆرانکاریە لە ڕەنگی سروشتی پێست  لەژێر نینۆکەکاندا ڕوودەدات مەلحەم یاخود کرێمی پێناگات.

٥-شێرپەنجەی پێست: یەکێکی تر لە ھۆکارەکانی ڕەشبوونی نینۆکەکان کە پێی دەوترێت "Melanoma"جۆرێکی مەترسیداری شێرپەنجەی پێستە ،پێستی ژێر نینۆک ڕەنگەکەی دەبێت بە ڕەش ، شێرپەنجەی پێست بە خاوی گەشە دەکات و لەسەرەتادا ھیچ ئازارێکی نیە بۆیە دیاریکردنی ئەم حاڵە قورسیە و دڕەنگیش  ھەستی پێدەکرێت.

بۆ خۆپارێزی لە ڕەشبوونی نینۆکەکان ئەم ھەنگاوانە جێبەجێ بکە: 
بەکارھێنانی تیشکی سەروو وەنەوشەییی خۆر جا لەوەرزی ھاویندابێت یاخود زستاندا ھەروەھا لەپێکردنی پێڵاو بە قەبارەی قاچی خۆت بەجۆرێک نە تەسک بێت نەفراوان، ئەوانەش کە وەرزش دەکەن پێڵاوی تایبەت بە وەرزشکردن بەکاربھێنن ھەروەھا گرنگی دان بە پاک و خاوێنی قاچەکان بشۆردرێت و وشکبکرێتەوە و لە پاشاندا گۆڕەوی لەپێبکرێت.



مانگ پێشتر - Jan 14 2018 2:52PM
Print Friendly and PDF
زیاتر