هەمەڕەنگ

زانیاری...دورگەیەک لە ژاپۆن دانیشتوانەکەی نامرێت


دورگەی "ئەوکیناوا" لە باشوری ژاپۆن زۆربەی خەڵکەکەی تەمەنیان زیاتر لە ١٠٠ ساڵە بە تەنھا ئەمەش نا بەڵکو خەڵکەکەی مردنیان بیرچۆتەوە و زۆر بەکەمیش توشی نەخۆشی دەبن.
بەم ھۆیەشەوە ژاپۆنیەکان بە خەڵکی ئەم دورگەیە دەڵێن(دانیشتوانی ئەم دورگەیە مردنیان بیرچۆتەوە)

نھێنی ئەم دورگەیە چیە؟

خەڵکی ئەم گوندە بێ گوێدانە گەورەی تەمەن کاردەکەن، تەمەنیان ٩٠ ساڵە و ڕۆژانە بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر ئیش دەکەن.
یەکێک لە دانیشتوانی ئەم گوندە کە تەمەنی ٩٠ ساڵی تێپەڕەندووە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات ڕۆژانە بۆ ماوەی٨ کاتژمێر کاردەکات، لەگەڵ ئەوەی تەمەنێکی زۆری ھەیە لە توانایدایە بەسەر درەختدا سەربکەوێت و زۆربەی کارەکانی ڕۆژانەی جێبەجێ بکات،بەڵام لە وڵاتانی دیکە مرۆڤ کاتێک تەمەنی دەگاتە ٧٠ ساڵ توانای ئەنجامدانی کاریان نامێنێت.

دەشڵێت بیرم نایەت کاتێک تەمەنم گەشتە ٧٠ ساڵ ھەتا ئێستاش توشی نەخۆشی بوبم.

"کریغ ویلکوکس"توێژەرێکی ئەمریکی تایبەت بە پیریە پاش چەندین ساڵ لە ھەوڵ بۆ ئاشکراکردنی نھێنی درێژی تەمەنی دانیشتوانی ئەم دورگەیە بۆی دەرکەوت خواردنی سێ ژەمەی ماسی و دانەوێڵەی وەک (گەنمەشامی ،سۆیا،جۆ) ،سەوزەوات و پەنیری توفی ژاپۆنی ھەروەھا زۆر خواردنی خواردنە دەریایەکان کە لە پلەی یەکەمدان لە زۆر خواردنیان لە جیھاندا، ھۆکاری درێژی تەمەنی دانیشتوانی ئەم دورگەیەیە.
توێژەرەوەکە دەڵێت زۆر بەکەمی مەترسی ڕەقبوونی دەمارەکانی خوێن و شێرپەنجەی گەدە و سنگ و پرۆستاتیان لەسەرە.

بە بۆچونی زۆرێک لە زانایانیش درێژی تەمەنی مرۆڤ %٢٥ پەیوەندی بە ماوەوە ھەیە وە %٧٥ کەشی پەیوەنی بە شێوازی ژیان و شوێنی نیشتەجێبوونەوە ھەیە.


6 مانگ پێشتر - Jan 14 2018 10:32AM
Print Friendly and PDF
زیاتر