هەمەڕەنگ

وێنە و زانیاری..کاتێک تەمەنی 16 ساڵ بووە باوکی مردووە لەگەڵ ئەوەشدا ھەموو ساڵێک نامەیەکی بۆ دەنێرێت


Bailey sellers" کاتێک تەمەنی دەبێت بە حەڤە ساڵ و لە ڕۆژی لەدایکبوونەکەیدا لەخوانێک لەگەڵ ھاوڕێکانی دەگەڕێتەوە ماڵەوە، توشی سەرسوڕمان دەبێت بە بینینی چەپێک گوڵی سور و وەنەوشەی لەبەردەم دەرگای ماڵەکەیاندا لەگەڵ بوونی کارتێکی سور کە لەسەری نوسرابوو لەمەودوا لە ھەموو ساڵێکی لەدایکبوونت بۆت دەنێرم گوڵ ھەتا تەمەنت دەگاتە 21 ساڵ لەگەڵ خۆشەویستی باوکت.

"Bailey sellers" لە ساڵی 2013 دا باوکی دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی پەنکریاس دەبێت بەم ھۆیەشەوە دەمرێت،بۆ ئەوەی لە بیرەوەری کچەکەیدا بۆ چەند ساڵێک بمێنێتەوە ھەروەھا بۆشی دەربخات کەچەندی خۆش دەوێت و بەردەوام لە ھەموو ھەنگاوەکانی ژیانیدا لەگەڵیایەتی، پارەی پێشەکی دەدات بە دووکانێکی گوڵ فرۆشتن بۆ ئەوەی لە ھەموو ساڵێک و تا تەمەنی دەبێت بە 21 ساڵ لە ڕۆژی لەدایکبوونەکەیدا چەپکێک گوڵ و نامەیەکی بۆ بنێرێت.

لە مانگی نۆڤێمبەری 2017 دا "Bailey sellers"تەمەنی دەبێتە 21 ساڵ کۆتا چەپکە گوڵی لە باوکیەوە پێگەیشت کە لە گوڵێکی سپی و ئەرخەوانی پێکھاتبوو لەگەڵ بوونی نامەیەکی جوان و کاریگەر کە بریتی بوو لە ماڵئاوای باوکی و  لە نامەکەدا نوسرابوو (ئەمە کۆتا نامەمە بۆ تۆ ھەتا ئەو کاتەی جارێکی دیکە بە یەک دەگەینەوە منداڵە خۆشەویستەکەم نامەوێت ھیچ فرمسێک بۆ دوری من بڕێژی، من ئێستا لە شوێنێکی زۆر باشدام ، تۆ بۆ ھەمیشە گەوھەرێکی بەنرخی لای من، ئەمڕۆ تەمەنت بوو بە 21 ساڵ، ئەمەوێت بەبەردەوامی ڕێز لە دایکت بگریت و پارێزگاری لەخۆت بکەیت ، ھەوڵبدە بەردەوام دڵخۆش بیت و خۆشی لە ژیان ببینیت بەھەموو شێوەیەک ، بەبەردەوامی لەگەڵتام لە ھەموو ھەنگاوەکانی ژیاندا ، سەیری دەوری خۆت بکە من لە تەنیشت خۆت دەبینیت، خۆشم دەوێت خۆشەویستەکەم، خۆشەویستی باوکت)

"Bailey sellers" وێنەی چەپکە گوڵەکە و نامەکەی لە تویتەر بڵاوکردەوە ، بەخێرای لە ئەنتەرنێت بڵاوبووە و کاریگەری زۆری لای خەڵکی دروست کرد.

لە ئێستادا "Bailey sellers" تاتۆیەکی لەسەر مەچەکی دەستی کردووە گوزارشتە لەیەکێک لەو نامانەی باوکی کە بەدەست بۆی نوسیوە و دەڵێت (گرنگیت پێدەدەم لە ئاسماندا)،ھەموو ساڵێک و لەیادی مردنی باوکی ئەو تاتۆیە دەڕازێنێتەوە.



هەفتە پێشتر - Jan 8 2018 9:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر