تەندروستی

خواردنی دوو ھێلکە ڕۆژانە ئەم کاریگەریانە لەسەر لەش دروست دەکات


ھەندێک کەس بۆچونیان وایە خواردنی ھێلکە ھۆکارە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلستڕۆڵی زیان بەخش لە خوێندا و زیاددکردنی کێش.

بەڵام ھێلکە بەھۆی تایبەتمەندی و پێکھاتە گرنگەکەوەی خواردنی زۆر سودی تەندروستی بۆ مرۆڤ ھەیە بە تایبەتیش ئەگەر بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دوو جار لە ڕۆژێکدا یاخود سێ جار لە ھەفتەیەکدا بخورێت،ئەمانەش ئەو حەوت ھۆکارەن کە وا دەکات لە ڕۆژێکدا دوو جار ھێلکە بخۆیت:

١-ڕێگری دەکات لە توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیەکانی دڵ: ھێلکە ٤٠٠ ملیگرام کۆلیستڕۆڵی تێدایە خواردنی دەبێتەھۆی زیاد بەرھەمھێنانی کۆلسیتڕۆڵی سودبەخش لەلەشدا ھەروەھا چەوری سیانی ناتێری تێدایە ئاستی چەوری تێری زیانبەخش لەلەشدا دادەبەزێنێت ، بەم ھۆیەشەوە دەتواندرێت بۆ ڕێگریکردن لە توشبوون بە نەخۆشیەکانی دڵ و ڕەقبوونی دەمارەکان سودی لێوەربگیرێت.

٢-نیشانەکانی چوونە تەمەن دوادەخات: زەردێنەی ھێلکە ڕێژەیەکی بەرز کارۆتینی تێدایە ،خواردنی بەشێوەیەکی ڕێک و پێک کرداری پیربوونی ئەندامەکانی لەش و خانەکان خاودەکاتەوە.

٣-بەھۆی بوونی ڕێژەیەکی بەرز لە خوێیەکان و ترشی ئەمینی و ڤیتامینەکان لە ھێلکەدا ، مەترسی توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشی شێرپەنجە کەمدەکاتەوە.

٤- پارێزگاری لە تەندروستی چاوەکان دەکات، ھێلکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "A" یارمەتیدەرە لە بەھێزکردنی توانای بینین لە شەودا ،ڕونی و جیاکردنەوەی ڕەنگەکان لە ڕۆژدا .

٥-پابەندبوون بەخواردنی ھێلکە لە ژەمی بەیانیاندا یارمەتیدەرە لە دابەزینی کێشی لەش بە شێوەیەکی خێرا.

٦- پارێزگاری لە خانەکانی مێشک دەکات و یارمەتی باشکردنی کارەکانیشی دەدات .

٧-ددان و ئێسک بەھێز دەکات.


هەفتە پێشتر - Jan 7 2018 2:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر