تەندروستی

ئەو کۆمەڵە خۆراکە بزانە کە لە دابەزانی کێشی لەشدا سودیان لێوەردەگیرێت ھۆکارن بۆ زیادبوونی کێش


لێرەدا ئاماژە بە کۆمەڵێک خۆراک دەکەین کە بەوە ناسراون خواردنیان یارمەتیدەرن لە دابەزانی کێشی لەشدا،بەڵام زیادەڕەوی کردن تیایاندا دەبنەھۆی زیادبوونی کێش: 

١-ئاڤۆگادۆ: ئاڤۆگادۆ دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان، ھەر ئاڤۆگادۆیەک بڕی ٣٦٥ کالۆری تێدایە جا بۆیە پێویستە ئاگاداری ئەو بڕە بیت کە دەیخۆیت.

٢-چەرەسات: دادەندرێت بە ژەمێکی سوک و نموونە بۆ دابەزانی کێش،بەڵام زۆر خواردنی و زیادەڕەویکردن تێیدا دەبێتەھۆی زیادبوونی کێش، بۆیە پزیشکان ئامۆژگاری دەدەن بە خواردنی چنگێکی بچوک لە چەرەسات پێش ژەمی بەیانیان و ئێواران.

٣-نانی بۆر: نانی بۆر کە پێکدێت لە گەنمی تەواو زۆر بەسودە بۆ تەندروستی بەراورد بە نانی سپی کالۆری بەرزە، پێویستە پارچەیەکی بچوکی لە ژەمی بەیانیاندا لێبخورێت.

٤-ماست و میوە ڕێژەیەکی بەرز لە پڕۆتین و کالیسیۆمی تێدایە و دادەندرێن بە دوو خۆراکی نموونەی بۆ کێش دابەزاندن،بەڵام بەھۆی بەرزی ڕێژەی کالۆری تییایاندا نابێت زیادەڕەوی لە خواردنیاندا بکرێت.

٥-نەستەلەی ڕەش: یەکێکە لەو خۆراکانەی ڕێژەیەکی بەرز لە مەگنسیۆمی تێدایە خواردنی وا دەکات زوو ھەستی تێریت لا دروست بکات،بەڵام زۆر خواردنی و زیادەڕەوی کردن تێیدا ھۆکارە بۆ زیادبوونی کێش ئەمەش دەگەڕێتەوە بەرزی ڕێژەی کالۆری لە نەستەلەی ڕەشدا.

٦-مایۆنیز: خواردنی مایۆنیز ھۆکارە بۆ زیادبوونی کێش ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی ڕێژەی چەوری زیان بەخش لە مایۆنیزدا، ھەر بۆیە پێویستە لە جیاتی خواردنی مایۆنیز شیری بێ چەوری و سیر وردکراو پێکەوە بخورێن.



4 مانگ پێشتر - Jan 3 2018 3:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر