تەندروستی

زیانەکان و سودەکانی خواردنەوەی نیسکافە


نیسکافە بە یەکێک لە جۆرەکانی قاوەی خێرا دادەندرێت،لە جیھاندا بەکارھێنەرێکی زۆری ھەیە و لە دەنکی قاوەی وشککراو دروست دەکرێت.

لە گرنگترین سودەکانیشی:

١-دادەندرێت بە سەرچاوەیەکی گرنگی دژە ئۆکسان: نیسکافە ڕێژەیەکی بەرز لە دژە ئۆکسانی تێدایە،لە زۆر توێژینەوەدا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە بڕی ئەو دژە ئۆکسانەی لە نیسکافەدایە لە جۆرەکانی دیکەی قاوە زیاترە.

٢-سەرچاوەی ھەندێک لە ڕەگەزە خۆراکیەکانی وەک مەگنیسیۆم،پۆتاسیۆم،نیاسینە(B٣)،یەکوپ لە قاوەش بەتەنھا ٤ کالۆری تێدایە.

٣-ڕێژەی کافاین لە نیسکافەدا بەراورد بە قاوەی ئاسایی کەمترە،بەجۆرێک یەک کوپ نیسکافە نزیکەی ٣٠-٩٠ میلیگرام کافاینی تێدایە،بەڵام یەک کوپ قاوەی ئاسای ٧٠-١٤٠ میلیگرام کافاینی تێدایە.

٤-خواردنەوەی نیسکافە مەترسیەکانی توشبوون بە خەمۆکی کەمدەکاتەوە.

٥-توێژینەوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن خواردنەوەی نیسکافە دەمار چالاک دەکات و وای لێدەکات بە شێوەیەکی زۆر باش کارەکانی ئەنجام بدەت.

٦-سنورێک بۆ توشبوونی بە نەخۆشیەکانی دەمار دادەنێت بە نموونە: نەخۆشی زەھایمەر.

٧-سنورێک بۆ توشبوونی مرۆڤ بە نەخۆشیەکانی شەکرە لە جۆری دووھەم دادەنێت.

٨-مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی جگەر بە نموونە: شێرپەنجەی جگەر کەمدەکاتەوە.

لەگەڵ ئەم کۆمەڵە سودەی نیسکافە کە باسکران بەڵام پێویستە ئاگاداری ئەوەبین خواردنەوەی  ئەم زیانانەشی ھەیە:

-Acrylamide ئەو ماددە کیمیاییە زیان بەخشەیە بە شێوەیەکی ئاسایی لە قاوەدا ھەیە بەڵام لەو کاتەدا کە دەنکی قاوە دەخرێتە ژێر پلەی گەرمای بەرز بۆ ئەوەی قاوەیەکی ھاڕاومان دەست بکەوێت ئەم مادە کیمیایە زیان بەخشە زیاددەکات،زۆر بەرکەوتن بەم ماددەیە کۆئەندامی دەمار دووچاری لەناوچوون دەکات و ئەگەرەکانی توشبوون بە شێرپەنجەش زیاددەکات.

-خواردنەوەی نیسکافە بە ڕێژەیەکی زۆر ڕۆژانە ئەم زیانانەی بۆ لەش ھەیە:

مرۆڤ دووچاری قەلەقی دەکات.

تێکدانی خەو(خەو زڕان).

تێکچوونی گەدە.

دروستکردنی گرفت بۆ ڕیخۆڵەکان،ھەندێک کات مرۆڤ دووچاری سکچوون دەکات.

زیادکردنی  لێدانی دڵ.


2 هەفتە پێشتر - Jan 1 2018 3:14PM
Print Friendly and PDF
زیاتر