هەمەڕەنگ

کۆدە سەوزەکەی فیلمی ماترێکس شکێنرا


فیلمی ماترێکس چەندین لایەنی سیمبولی ھەیە، بەتایبەت بۆ تاووتوێکردنی واقیع و خەیاڵ، کە پێویستە بینەر دیوی پشتەوەی دیمەنەکان ببینێت و لە ھێما و ڕەمزەکانەوە ناوەڕۆکی فیلمەکە ھەڵھێنجرێت، ئەم دیوە سیمبولییەی فیلمەکەش وایکردووە خەڵکی بە تیشک بخەنە سەر ئەو کۆدە سەوزانەی کە لە فیلمەکەدا بوونیان ھەیە، بینەر دەشێت وابزانێت ئەوانە کۆدێکی نھێنین، یاخود چەند پەیامێکن پەیوەندییان بە ناوەڕۆکی فیلمەکەوە ھەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا ھیچیان نییە و ئەو نووسینانە، پێکھاتەی لێنانی خواردنی "سووشی"ن، کە خواردنێکی ژاپۆنییە بە برنج و ماسی و گیای دەریایی دروست دەکرێت.
لەو بارەیەوە "Simon Whiteley" پڕۆدیوسەری دیزاینی فیلمی ماترێکس لە دیمانەیەکدا ڕایگەیاند: " حەزدەکەم بە ھەمووانی ڕابگەیەنم، کۆدەکەی ماترێکس پێکھاتەی لێنانی سووشی ژاپۆنیە".



3 هەفتە پێشتر - Dec 28 2017 4:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر