تەندروستی

تەماتە و سێو زیانەکانی کێشانی جگەرە کەمدەکەنەوە


بەھۆی ئەو پێکھاتە مەترسیدارەی کە جگەرە لێی پێکھاتوە لە زۆر توێژینەوەدا ئاماژە بە زیانەکانی کێشانی کراوە بەتایبەتیش لەسەر سیەکان. 

دەریخست توێژینەوەیەکی نوێ کە لە ڕۆژنامەی زانستی (European Respiratory Journal) بڵاوکراوەتەوە بەھۆی گرنگی ئەو پێکھاتانەی کە سێو لێی پێکھاتوە لە  دژە ئۆکسان، ڕیشاڵ،شەکر،پڕۆتین،خوێ و کانزایاکانی وەک (کالیسیۆم ، مەگنیسیۆم، فسفۆڕ، سۆدیۆم، ئاسن،مەنگەنیز،پۆتاسیۆم،زینک) لە سێودا خواردنی سێ سێوی تازە ڕۆژانە دەبێتەھۆی دواخستنی پیربوونی سیەکان ، ئەو زیانانەش لادەبات کە بەھۆی کێشانی جگەرەوە بەر سیەکان دەکەوێت.

بەھەمان شێوە تەماتە بەھۆی ئەو پێکھاتە گرنگانەی کە تێیدایەتی توێژینەوەکە ئاشکراکردووە خواردنی دوو تەماتەی تازە ڕۆژانە ھەمان کاریگەری و سودی سێوی ھەیە،ئەمەش پاش ئەو توێژینەوەیە ھاتە کەلەسەر ٦٥٠ کەس ئەنجامدرا و کرانە ژێر پشکنینی تایبەتی سیەکان و لە دوای دەساڵ بۆیان دەکەوت:

خواردنی تەماتە یاخود سێو ڕۆژانە دەبێتە ھۆی دواخستنی پیربوونی سیەکان ھەروەھا ئەو زیانانەش لادەبات کە بەھۆی جگەرەکێشانەوە بەر سیەکان دەکەوێت و بەگشتی کاری سیەکان بەرەو باشی دەبات بەراورد بە ڕابردوو.


8 مانگ پێشتر - Dec 25 2017 2:58PM
Print Friendly and PDF
زیاتر