تەکنەلۆژیا

سۆنی ئامێرێکی دەستی نوێ بۆ یاریکردن دەخاتە بازاڕەوە

 

 

کۆمپانیای سۆنی، بە نیازە ئامێرێکی نوێ بە ناوی (Project Q) بخاتە بازاڕەوە، کە لە نمایشکردنی پلەیستەیشندا ئاشکرا کرا.

ئامێرە دەستیەکە بەجۆرێکە کە ئەو کەسانەی خاوەنی (پلەیستەیشنی پێنج)ن دەتوانن بە بەکارهێنانی (Wi- Fi) لەرێی شاشەی ئەم ئامێرەوە یاری بکەن.

ئامێرە نوێیەکەی سۆنی شاشەیەکی (HD) هەیە کە درێژییەکەی 20 سانتیمەترە، لە لاتەنیشتەکان دوو دەسکی هەیە کە هەموو ئەو دوگمانەی لەسەرە کە لە دەسکی پلەیستەیشنی پێنجدا هەیە.