تەندروستی

گوڵە هێرۆ.. یەکێک لە باشترین دەرمانە گیاییەکانی دونیا

 

گوڵە هێرۆ کە یەکێکە لە رووەکە خۆرسکەکان، لەم وەرزەدا لە دەشت و چیاکاندا سەرهەڵدەدات و لە کوردستانیش هەیە،بە رەنگەکانی سپی، پەمەیی، شەرابی و چەند رەنگێکیتر دەردەکەوێت.
ئەم گوڵە لەگەڵ بەخشینی جوانی بە سروشت چەند سوودێکی هەیە، پشتیوان نوری شارەزای بواری دەرمانی گژوگیای سروشتی، بەمشێوەیە باس لە سوودەکانی دەکات:
*ئامادەکردنی وەک چا و خواردنەوەی، چارەسەری قەبزی، هەڵامەت، کۆکە دەکات
*بەسوودە بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە
*کرداری هەرس ئاسان دەکات و چارەسەرە بۆ برینی گەدە
*چارەسەری جۆرە جیاوازەکانی شێرپەنجە دەکات
*یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات
*کوڵاندنی رەگی گوڵە هێرۆ و خواردنەوەی ئاوەکەی چارەسەری لەوزەتێن دەکات
*شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات
*نەرمی و شێداری بە پێست دەبەخشێت
*بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی کە توشی شکانی ئێسک دەبن
*گەڵاکەی بەسوودە بۆ سوتاوی ئەگەر لەسەر ئەو بەشەی جەستە دابنرێت کە سوتاوە
*رێگری لە هەڵوەرینی قژ دەکات ئەگەر بکوڵێنرێت و بۆ شوشتنی قژ بەکاربهێنرێت
سەرەرای ئەم سوودە تەندروستیانە، بەڵام باشتر وایە خانمانى دووگیان بەهیچ جۆرێک ئاوى کوڵاوى گوڵ و رەگى گوڵە هێرۆ نەخۆنەوە و هەروەها نابێت لەگەڵ حەبی ئازارشكێندا پێکەوە بخورێت چونکە زیانی گەورەیان لێدەکەوێت بەتایبەت لە کۆرپەلەکەیان.