تەندروستی

چارەسەری نەخۆشی لەڕێی پێوەدانی هەنگ

 

گرانی تێچووی چارەسەرە پزیشکییەکان لە سووریا، وای کردووە پەنا بۆ رێگە سروشتییەکانی چارەسەری نەخۆش ببرێت.

دوای چەندین توێژینەوە لەسەر سوودەکانی ژەهری هەنگ بۆ چارەسەری نەخۆشییە جیاوازەکان، د.عیسام عودە کە پزیشکێکی سووریە، لە ساڵی 2015ەوە دەبێتە تایبەتمەند لە چۆنێتی چارەسەرکردنی نەخۆش بە پێوەدانی هەنگ، رۆژانە لە کلینیکەکەی خۆی لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا چارەسەر بۆ چەندین نەخۆش دەکات.

ئەم پزیشکە پسپۆڕە چارەسەری پێوەدانی هەنگ بۆ ئەو نەخۆشانە بەکاردەهێنێت کە تووشی هەوکردن، رۆماتیزمە، نەخۆشییەکانی پێست، رەقبوونی شانەکان بوون.